گۆرانی کوردی

شۆڕەژن – هۆمەر دزەیی

شۆڕەژن
گۆرانیبێژ: هۆمەر دزەیی

لە بەر ئەو بەژنە⋆ دەمرم، شۆڕەژن، شلکە وەکوو لەولاوە
لە بەر ئەو مەمکە دەمرم، شۆڕەژن، کەس دەستی لێ نەداوە
وەی لە بەر ئەو دایکەی دەمردم، شۆڕەژن، مەمکی لە زارت ناوە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لە سەر تۆ بمکوژن
دەس لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین، حەوت منداڵ مەمکۆ بمژن

لە بڵندان⋆ دێمە خوارێ، شۆڕەژن، لە بەر گێلگێلەدارێ
ئاوری⋆ لە جەرگی بەردام، بە قوربان، ئەو کچە دوێنێ ئێوارێ
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لە سەر تۆ بمکوژن
دەس لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازارێ، حەوت منداڵ مەمکۆ بمژن

دوگمە و دۆڵابی زێڕین، نازەنین، لە سەر دوو سـێوی ئاڵە
بە خۆم دەستم لێ داوە، گیانەکەم، هێشتا نەگەیوە، کاڵە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لە سەر تۆ بمکوژن
دەس لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین، حەوت کۆرپە مەمکۆ بمژن

هەی شەمێ عەمرم شەمێ، گیانەکەم، چۆن دەڵێی ماچت نادەمێ
گۆی مەمکۆ بە زار ئەگرم، بە قوربان، سوور بچمە جەحەندەمێ
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لە سەر تۆ بمکوژن
دەس لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین، حەوت منداڵ مەمکۆ بمژن

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، گیانەکەم، ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
دەست لەو بەژنەت هەڵناگرم، بەقوربان، حەوت منداڵ مەمکۆ بمژن

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x