گۆرانی کوردی

شەڕی غوربەت – نەجمەدین غوڵامی

شەڕی غوربەت
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

وا خەریکە بازی غوربەت، چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ
هەر بە نینۆک لە دەشتی لاخ، شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ
لە من گەڕێ ئەی بازی گەڕ، بە مردنیش پێت ناخورێم
من لە خۆما دیوارێکم سەد نیشتمان پێت ناڕووخێم
من لە خۆما دیوارێکم سەد نیشتمان پێت ناڕووخێم

چاوم خێوەتی گەرمیانە و دڵم دەشتی شارەزوورە
دەسم خوێنی سلێمانی و سەرم سنەی بە مەهجوورە
قامەتم خۆ نەخشی قەڵای پیرەشاری هەولێریانە
هەناسەم خۆ بۆن دووکەڵی نەورۆزەکەی کوردستانە
هەناسەم خۆ بۆن دووکەڵی نەورۆزەکەی کوردستانە

با سەریشم لە هەڵاڵەی بەفرا سپی بچێتەوە
لە دووکەڵا بە سەر کوانووی بەر بارانا بشکێتەوە
با ڕەنگیشم بە ڕەنگی زام بە وەنەوشەی بێئاو بچێ
لە ژێر زڵمی فرمێسکا دڵ هەر بە بەردی چەمان بچێ
لە ژێر زڵمی فرمێسکا دڵ هەر بە بەردی چەمان بچێ

وا خەریکە بازی غوربەت، چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ
هەر بە نینۆک لە دەشتی لاخ، شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ
ئەی بازی گەڕ لە من هەڵێ، من خۆم غوربەت بە ڕۆح دێنم
ئیتر من چۆن لەگەڵ تۆدا، شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم!؟
ئیتر من چۆن لەگەڵ تۆدا، شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم!؟
ئیتر من چۆن لەگەڵ تۆدا، شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم!؟
ئیتر من چۆن لەگەڵ تۆدا، شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم!؟

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x