گۆرانی کوردی

عومری جوانی – میکایل

عومری جوانی
گۆرانیبێژ: میکایل

ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی، مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم، خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم، خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بە نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە

ئەگەر هاتم پەیامێک بووم لە کانی ڕۆشنتر
وەک پەروانە لەو دێو بەهار بێزمان و غەریبتر
بەڵام حەیف بوو هەزاران حەیف، تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو، بیابانی پڕ لە مار بوو
بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز نێوی دڵم نادەم بە تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمە باغچەی دڵی تۆ

ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی، مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم، خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم، خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بە نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x