سینەما

فلیمە نوێکەی ماکۆتۆ شینکال دەرهێنەری ئەنیمێ”نێوی تۆ” ئاشکرا بوو

فلیمی نوێی ماکۆتۆ شینکال دەرهێنەری ئەنیمێ سەرکەوتووی نێوی تۆ(Your Name) ئاشکرا بوو.

ستۆدیۆی کۆمیکس وەیڤ فیلمز لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی بڵاوی کردەوە کە نێوی ئەم ئەنیمە نوێیە گٶڕانی کەش لەگەڵ تۆ(Weathering With You)یە و ١٩ جولای ٢٠١٩ لە ژاپۆن نمایش دەکرێ.

ئەنیمێی نێوی تۆ بە نووسین و دەرهێنەری شینکال لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە. شینکال ڕۆمانێکیشی هەر بەم نێوە نووسیبوو کە مانگێک پێش نمایش کرانی فلیمەکە لە چاپ درا. ئەم ئەنیمێ‌یە لە لایەن لێکۆلەرانەوە زۆر ستایش کرا و بوو بە یەکێک لە سەرکەووتووترین فلیمەکانی سینەمای ژاپۆن. لە بواری ئابووریشەوە بوو بە یەکێک لە چوار فلیمی مێژووی ژاپۆن کە زۆرترین فرۆشیان بووە. 

لە سەر پۆستەری ئامادەکراوی ئەم فلیمە نوێیە نووسراوە: “ئەمە چیرۆکی نهێنیێکی جیهانە کە تەنیا من و ئەو دەیزانین”. چیرۆکی فلیمەکە سەبارەت بە کوڕێکی تازەلاوە بە نێوی هۆداکا کە ئەچێت بۆ تۆکیۆ و لەوێ ئەبێت بە نووسەری گۆڤارێک. هۆداکا لە تۆکیۆیە لە گەڵ کچێک بە نێوی هینا ئاشنا دەبێت کە توانای کۆنترۆلی کەش و هەوای هەیە و ئەتوانێ وا بکات ئاسمانی هەور و بارانی هێمن و ساف ببێتەوە.

١٩ جوڵای ڕۆژی نمایش کردنی تایبەت بە ژاپۆنە، بەڵام شیناکا گوتوویە کە هاوکات لە وڵاتگەلی دیکە وەکوو باکووری ئەمەریکا، ئەوروپا، باشووری ئەمەریکا، و شوێنگەلی دیکەی ئاسیاش بڵاو دەبێتەوە.

سەرچاوە:IGN

0 0 vote
Article Rating

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x