گۆرانی کوردی

فەرهاد هۆ فەرهاد – عەلی زەندی

فەرهاد هۆ فەرهاد
گۆرانیبێژ: عەلی زەندی

قوربانت بم ئاسۆی ژیانم
هیوای دڵی ڕۆح و ڕەوانم
شیرین و فەرهاد بیستون زەمانم
بێ با بتبینم دەردۆ لە گیانم
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بە باد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بە یاد

گەردونی گەردان گەڕان کوشتمی
نەزانپەرەستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێحەسانەوە
مردن های لە کوێ ژیان کوشتمی
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بە باد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بە یاد

هەر لە شاهۆوە تا سەر ئاویەر
ڕەنگی پۆشیوە ئاربابا یەکسەر
دەڕوانن بە سەر دەشت و دەور و بەر
دڵ دەلاوێنن ڕۆژەکەی دەروەر
دڵ دەلاوێنن ڕۆژی بەهرەوەر
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بە باد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بە یاد
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بە باد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بە یاد

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە