گۆرانی کوردی

لێناگەڕێن – حەسەن دەرزی

لێناگەڕێن
هۆنراوە: مامۆستا گۆران
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

دەمانئەگرن لە گۆرانی ئەی هەواڵ
ئەی بولبولم ئەی بولبولی هەڵۆباڵ
ئەی بولبولم ئەی بولبولی هەڵۆباڵ
لێناگەڕێن، لێناگەڕێن گەروو پڕ کەین لە وتن، هەی
لە بەربەیان ئەترسن و لە بیستن
لە بەربەیان ئەترسن و لە بیستن

لە بینین و لە لێکەوتن ئەترسن
ئەترسن ئای لە خۆشویستن ئەترسن
ئەترسن ئای لە خۆشویستن ئەترسن
لێناگەڕێن، لێناگەڕێن وەکوو فەرهاد پەیمان بەستن، هەی
لە دەنک و ئای لە تۆوی گوڵ ئەترسن
لە دەنک و ئای لە تۆوی گوڵ ئەترسن

لە ئامانج و لە هیوامان ئەترسن
لە گشت شتێک لە خوڕەی ئاو ئەترسن
لە گشت شتێک لە خوڕەی ئاو ئەترسن
لێناگەڕێن، لێنەگەڕێن گەروو پڕ کەین لە وتن، هەی
لە بەربەیان ئەترسن و لە بیستن
لە بەربەیان ئەترسن و لە بیستن

0 0 دەنگ
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x