×

لە هێلانەی دڵی من – میکایل

لە هێلانەی دڵی من
گۆرانیبێژ: میکایل

لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە!
غونچەی سووری دڵی من، گوڵی باغی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە!

لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە!
بۆتە زاری قسمەتم، ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی ساردە لە لەشمدایە
تۆی نەمامی ژینم، ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە، هەر تۆی ئاواتی ژینم
تۆی نەمامی ژینم، ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە، هەر تۆی گوڵی ئەوینم

هۆ دڵی من بوو بە دیل، دیلی خاڵ و پەرچەمێ
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە!
بەحری عیشقم هەڵچووە، بمدەیە ماچی دەمێ
سوتاوم هەناسەم نایە
وەرن جەرگم هەڵدرن، گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە!
خوێنی خوێنەکەم وەرە، وەرە بەندی دڵ بەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم، ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە، هەر تۆی گوڵی ئەوینم
تۆی نەمامی ژینم، ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە، هەر تۆی گوڵی ئەوینم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.