×

لە ژێر ئاسمانی شینا – ئیبراهیم خەیات

 لە ژێر ئاسمانی شینا
گۆرانیبێژ: ئیبراهیم خەیات

لە ژێر ئاسمانی شینا، لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
لە ژێر ئاسمانی شینا، لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
کوردستان گەڕام، دۆڵاودۆڵ پێوام
کوردستان گەڕام، دۆڵاودۆڵ پێوام
نە لە شار و نە لە دێ، نەمدی کەس، وەک تۆ جوان بێ تۆیت و بەس

کچە کوردێ دڵ پێی شاد بێ، وەک فریشتە و پەریزاد بێ
کچە کوردێ دڵ پێی شاد بێ، وەک فریشتە و پەریزاد بێ
نە باریکی نە گۆشتن، نە کچۆڵەی نە شاژن
نە باریکی نە گۆشتن، نە کچۆڵەی نە شاژن
نە زۆر چاو ڕەش، نە ئێجگار گەش
بەڵام بە نیگای شیرین، نەمدی کەس، وەک تۆ بەتین تۆیت و بەس

لێت بێ بزە مانگە شەوی، بەژن ڕێک و ڕەوتی کەوی
لێت بێ بزە مانگە شەوی، بەژن ڕێک و ڕەوتی کەوی
لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە، عەشقت لە دڵ چەسپیوە
لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە، عەشقت لە دڵ چەسپیوە
ساتێ دوور بی لێم، گڕ بەر ئەبێ تێم
کە دەس لە یەخەت گیر نابێ، لای کەس دڵ ژیر نابێ، تۆیت و بەس

پەنە هیوا و خەو بینینم، ئاواتی گیانی شیرینم
پەنە هیوا و خەو بینینم، ئاواتی گیانی شیرینم
ئەوسا کە تۆم نەدیبوو، ژینم تاڵی و ترشی بوو
ئەوسا کە تۆم نەدیبوو، ژینم تاڵی و ترشی بوو
بێ شادی و ئارام، بێ هیوا و ناکام
ئەژیام ژینی سەرسەری نەمبوو کەس، بۆ ڕابەری تۆیت و بەس

لە ژێر ئاسمانی شینا، لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
لە ژێر ئاسمانی شینا، لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
کوردستان گەڕام، دۆڵاودۆڵ پێوام
کوردستان گەڕام، دۆڵاودۆڵ پێوام
نە لە شار و نە لە دێ، نەمدی کەس، وەک تۆ جوان بێ تۆیت و بەس
وەک تۆ جوان بێ تۆیت و بەس

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.