گۆرانی کوردی

مامە کوڕنوو – ناسر ڕەزازی

مامە کوڕنوو
هۆنراوە: ساڵەح دیلان
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەیرە، بەزمه، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیه
سەیرە، بەزمه، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیه
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم

ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانە⋆کەم
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم

خەرمەنی لالە لە کۆساران و پێدەشت و نشێو
خەرمەنی لالە لە کۆساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم

مەقام:
هەڵبڕە چاوی نمایش، تێر سەرنجی ورد بدە
هەڵبڕە چاوی نمایش، تێر سەرنجی ورد بدە
وەک بە جێت هێشت، وەک بە جێت هێشت، وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم
ئەی هەوار ئاخ هاوار ئای
ئاخ، وەک بە جێت هێشت، وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم
وەک بە جێت هێشت، وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم، ئۆف

ئەو بەهارەی تۆ بە جێت هێشت پڕ برینی تازە بوو
ئەو بەهارەی تۆ بە جێت هێشت پڕ برینی تازە بوو
پڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو بۆ گوڵی ئینجانەکەم
مامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی خاڵس ئەڵێ
فێست و ڕێوی و مێزەرە و مەیموونە سەیری بان ئەکەم
فێست و ڕێوی و مێزەرە و مەیموونە سەیری بان ئەکەم
فێست و ڕێوی و مێزەرە و مەیموونە سەیری بان ئەکەم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە