گۆرانی کوردی

مانگی ڕوخسار – عەدنان کەریم

مانگی ڕوخسار
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
هۆنراوە: کەمالی
ئەلبۆم: حەبیبە
دەرچوون:2017

لە پەرچەمتایە دڵ، شانەی مەکە، لانەی مەشێوێنە
لەگەڵما گیانەکەم توو بی و خوا ئەم جەورە مەنوێنە
لەگەڵما گیانەکەم توو بی و خوا ئەم جەورە مەنوێنە
خوا نەکردە نەک بگرێ هەناسەم مانگی ڕوخسارت
لەسەر ماچێ دڵی ئەم بەندە پیرەی خۆت مەڕەنجێنە
لە سەر ماچێ دڵی ئەم بەندە عاشقەی خۆت مەڕەنجێنە

نەکا بۆ خزمەتی ئەو شۆخە چووبێ دڵ، ئەمان یاران
سوراخێ کەن، لە سینەمدا دەمێکە بێ سەر و شوێنە
لە داوی پەرچەمی ئەو شۆخەدا زەحمەت دڵم دەربێ
سەراپا هەر شەکەنج و پێچ و تاب و حەڵقە و چینە
سەراپا هەر شەکەنج و پێچ و تاب و حەڵقە و چینە

زەمانە مەیلی سەردە گەر لەگەڵما، من نیە باکم
شوکر یارم لەگەڵما مەیلی وەک گەرمایی هاوینە
قسەی عەشقی من و تۆ داستانێکە نییە وێنەی
نە وەک مەجنون و لەیلایە، نە وەک فەرهاد و شیرینە
نە وەک مەجنون و لەیلایە، نە وەک فەرهاد و شیرینە

لە پەرچەمتایە دڵ، شانەی مەکە، لانەی مەشێوێنە
لەگەڵما گیانەکەم توو بی و خوا ئەم جەورە مەنوێنە
لەگەڵما گیانەکەم توو بی و خوا ئەم جەورە مەنوێنە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە