گۆرانی کوردی

ماچی بێدوایی – هۆمەر دزەیی

ماچی بێدوایی
گۆرانیبێژ: هۆمەر دزەیی

ماچم کە، ماچی بێدوایی، با شینەی⋆ لێوت مەستم کا وەکوو بادەی خوایی
ماچم کە، ماچی بێدوایی، ئەترسم ئەمەیان ببێ بە ماچی دوایی
گەر بە جێم بێڵی هیچم پێ ناهێڵی لە تین و لە دین و لە ژین
مەمخەرە ئەم بارە دڵ بۆ تۆ زامدارە، هەر بۆ تۆ پڕە لە ئەڤین
هەناوم، سەیری ناوچاوم، تۆ جارێ خۆتی تیا ئەبینی بەڵام من تا ماوم
ماچم کە، ماچی بێدوایی، ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماڵاوایی
ماچێکی ئەم لێوە گازێکی ئەم سێوە، ساڕێژ ئەکەن کۆنە برین
دڵم مەشکێنە چیتر مەمگریێنە، سمتم بۆ بکە بە سەرین

ماچم کە، ماچی بێدوایی، با شینەی لێوت مەستم کا وەکوو بادەی خوایی
ماچم کە، ماچی بێدوایی، ئەترسم ئەمەیان ببێ بە ماچی دوایی
کێ ئەڵێ ئەم ماچە نابێ بە ماڵاوایی
کۆرس: ماچم کە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە