گۆرانی کوردی

ماچ – نەجمەدین غوڵامی

ماچ
هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

لێوت بنێ بە لێومەوە، با زمانی عەشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم، با زمانی ئاگر فێر بم،
ئاگر فێر بم

با لە نێوان لێو و پەنجەت، هەناسەیەک وچانێ بەم
بە بۆنی گوڵ کە چین چینە، لە سەر سینە سەرخەوێ بەم
بە بۆنی گوڵ کە چین چینە، لە سەر سینە سەرخەوێ بەم
بە بۆنی گوڵ کە چین چینە، لە سەر سینە سەرخەوێ بەم،
سەر خەوێ بەم

تۆ ترووسکەی ئەو چاوانەت، دییەم پڕ کە لە ڕۆشنایی
تۆفانێکم لە دڵدایە، بمبە ڕۆخی دڵنیایی، دڵنیایی

تۆ ئەو عەترەی لە سینەتا، وەک شەماڵی بە گوڵەوە
تۆ ئەو جوانیەی لە باڵاتا، چەشنی ئاگر بە شاڵاوە
تۆ ئەو جوانیەی لە باڵاتا، چەشنی ئاگر بە شاڵاوە
تۆ ئەو جوانیەی لە باڵاتا، چەشنی ئاگر بە شاڵاوە،
بە شاڵاوە

وەک ڕێحانە لە دێراوی خۆشەویستی ئەوینم نێ
بەو لێوانە لێوانم کە لە تامی ژین لە ژینم نێ، لە ژینم نێ
دەی گوڵەباخ تا ئێوارە لە تاریکی ماڵی دوورە
لە کۆشم نێ، بێمانایە چپە و ڕازت ماڵی دوورە
لە کۆشم نێ، بێمانایە چپە و ڕازت ماڵی دوورە
لە کۆشم نێ، بێمانایە چپە و ڕازت ماڵی دوورە،
ماڵی دوورە

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x