گۆرانی کوردی

مەستی عەشق – عەدنان کەریم

مەستی عەشق
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
هۆنراوە: مامۆستا زێوەر
ئەلبۆم:حەبیبە
دەرچوون:2017

عەرەق نیە لە عالەما کە لابەرێ لە دڵ خەمان

جگە لە قەترە عارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە

چما لە مەی، لە نەی، لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام

بە ڕووی تابدارەوە، بە چاوی پڕ خومارەوە، بە چاوی پڕ خومارەوە

نیشاتی من جەماڵی تۆ، بەراتی من ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لە خاڵی تۆ، بە عیشوە لێم مەشارەوە

عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من

با شەق بەرێ ڕەقیبی من، وەرە بە سەد ویقارەوە، وەرە بە سەد ویقارەوە

نیساری زوڵفی عەنبەری، هەموو وڵاتی گوڵعومار

بە عەرد و بەرد و دارەوە، بە ئاوی سەرچنارەوە

ئە من گەیاندمە ئەنوەری، فنونی شیعر و شاعیری
ئەتۆ گەیانتە سامری، بە چاوی سیحرکارەوە
ئەتۆ گەیانتە سامری، بە چاوی سیحرکارەوە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە