گۆرانی کوردی

مەقامی لایە لایە – حەمە جەزا

مەقامی لایە لایە
گۆرانیبێژ:  حەمە جەزا

لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
بنوو ڕۆلە درەنگە لە سەر چی خەوۆ نایە
بنوو ڕۆلە درەنگە لە سەر چی خەوۆ نایە

بنوو ڕۆڵە درەنگە دنیا کپ و بێدەنگە
بنوو ڕۆڵە درەنگە دونیا کپ و بێدەنگە
منیش خەوم زڕاوە دڵم غەمبار و تەنگە
منیش خەوم زڕاوە دڵم غەمبار و تەنگە

لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە بەر چی خەوۆ نایە

ڕۆڵە کە تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ڕۆڵە کە تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی

لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
ڕۆڵە توخوا پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە
ڕۆڵە توخوا پێم بڵێ لە بەر چی خەوۆ نایە

ئای ئای ئای…
شەوگاری درێژ هەر ئەبڕێتەوە
باوکی لە سەفەر ئەگەڕێتەوە
ئای ئای ئای …
شەوگاری درێژ، شەوگاری درێژ هەر ئەبڕێتەوە
باوکی لە سەفەر ئەگەڕێتەوە
ئای ئای ئای…
دیاریت بۆ دێنێ لە کاروانی دوور
بزە دێتە جێی گریان و ناسۆر
ئای ئای ئای…
دیاریت بۆ دێنێ لە کاروانی دوور
بزە دێتە جێی گریان و ناسۆر

ڕۆڵە کە تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ڕۆڵە کە تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی

لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە

بنوو ڕۆڵەی شرینم میوەی دواڕۆژی ژینم
بنوو ڕۆڵەی شرینم میوەی دواڕۆژی ژینم
ئاواتەخوازم ڕۆژێ شادیت بە چاو ببینم
ئاواتەخوازم ڕۆژێ شادیت بە چاو ببینم

لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لە سەر چی خەوۆ نایە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە