سینەما

نامەی براکەی ‘ڕۆی’ لە فلیمی بێخودا دا

بێخودا – Godless
دەرهێنەر: ئسکات فرانک
دەرچوون: 2017
یەک وەرز 7 ئەڵقە

نامەی برایەک کە پاش نزیک بیست ساڵ دەخوێندرێتەوە…
(ئەڵقەی 6)

ئەگەر فلیمەکەتان نەدیوە مەیخوێننەوە.

‘ڕۆی’ گیان
ئەم نامەیە دەنێرم بۆ لووسی، بەو هیوایەی ڕۆژێ بە دەستت بگات. پاش ئەم هەموو ساڵە نەبوونە، خەریکم نامە دەنووسم بۆ ئەوەی پێت بڵێم کە هیچ کات تۆ و بەڵێنەکەمم لە بیر نەکرد… بەڵام من ژیانێکم بۆ تۆ دەویست کە شایەنی بووی. فێر بوومە کە ژیان خەڵاتێکە و پێمان دراوە و ئەوەی کە دەبێ بە شەرەفەوە ئەو ژیانە بژین و لە خوامە شتێکی چاک لە خۆمان بە جێ بێڵین. ئێستا تێگەیشتووم کە پارە هەر بۆ ئەو کەسانە گرینگە کە مێشکێکی بچووکیان هەیە. ئەستەمترین شت ئەوەیە کە کەسێک چاکترین کردەوەی هەبێت بە ئەو شتانەی کە هەیەتی. من ئەم وشە و بیرۆکانە لە ڕێگای خوێندنەوەوە فێر بووم… شتێ کە دەبوا ماوەیەکی زۆر لەمەبەرتر فێر بامایە. شتێ کە دەبوا تۆم فێری بکردایە، و ڕەنگە نەختێ پەژارەی لە تۆدا کەم بکردایەتەوە.
ڕاستیەکە ئەوەیە کتێبەکان فێریان کردووم کە بە گشتی ئەو کەسە نیم وا دەمتوانی بم، بەڵام دەمەوێ هەوڵی خۆم بدەم. ئێستا داوات لێ دەکەم کە بی‌ بۆ شاری ئاتاسکادێرۆ لە کالیفۆرنیا و لە گەڵ من و هاوژینەکەم دا بژیت. بەڵێ هاوسەرگیریم کردووە. کوڕێکیشم هەیە ناوی ‘ڕۆی’یە، سێ ساڵانە. تۆ قەد بڕوا ناکەی چ ئیشێکم دۆزیوەتەوە… ئیدی بە باس کردنی بێزارت ناکەم، مەگەر ئەوەی کە لە نزیکەوە بتبینم… کە هیوادارم وای پێ بێت. لە نزیکی ئەقیانووسی ئارام دا دەژیم هەر وا کە هەمیشە باسم دەکرد. ڕێک ئەو شتەیە کە هەمیشە دەمگوت وا دەبێ. چاوەڕێم کە بیت و بیبینی. پێموا نیە تا ئێستا ئاوێکی وەها گەورە و جوانم بینیبێ. ماسیگەلێکی تێدایە بە قەد ئەسپێک دەبن. ئاوەکەشی خاوێنترین و سافترین ئاوێکە دیبێتم یان دەستم لێ دابێ. دەڕوانی و تەنیا شتێ کە دەیبینی شیناییە. ئاسمانی شین، ئاوی شین، زۆر ناوازەیە. وا هەست دەکەی لە قەراخی شتێکی بەهێزدای.
ئەم شوێنە منی گۆڕاوە و بڕوام هەیە کە تۆش دەگۆڕێ. دەزانم ئەو برایە نەبووم بۆت کە تۆ پێویستت پێ بوو. دەزانم هەڵاتم ئەو کاتەی کە پێویستت بوو بتپارێزم. بەڵام ئێستا داوات لێ دەکەم بێی بۆ ئاتاسکادێرۆ و دەفەتێکی دیکەم پێ بدەی. تاکوو ئەو شتانە فێرت کەم کە دەبوا زۆر لەمەبەر فێرتم بکردایە. پەلە مەکە. من هەمیشە لێرە چاوەڕوانت دەبم.
خۆشتم دەوێ.
‘جیم’ی برات.

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە