گۆرانی کوردی

نەسیمی ئەوین – عەدنان کەریم

نەسیمی ئەوین
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
ئەلبۆم:حەبیبە
دەرچوون:2017

با هەتاوی چاوی ڕوونت، بە یەکجاری بمسووتێنێ
تا شنەی عەشقی تۆ بەڕووما هەڵکا
بارانی سەرنجت بەسەرما داکا
تا شنەی عەشقی تۆ بەڕووما هەڵکا
بارانی سەرنجت بەسەرما داکا
دیدارت بەهارە، نێرگزی هێناوە
ئەوینت هەتاوە، لە پاییز جێماوە
کە تۆ دێی نەسیمی ئەوین دێتەوە
دڵ وەکوو پەڕەی گوڵ هەر دەشنێتەوە
کە تۆ دێی نەسیمی ئەوین دێتەوە
دڵ وەکوو پەڕەی گوڵ هەر دەشنێتەوە

کەی دێیتەوە نەرمە باران، بۆ باخی بەهاری خۆشەیسیتیم
کەی دێیتەوە خۆری ئاسمان، بۆ ڕەنجی نیگاری پڕ لە هەستیم
چاوەڕێی خەندەیە، دڵ گەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە، بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگەشەو لە ڕێی ئەوینا
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگەشەو لە ڕێی ئەوینا

مەقام:
من بە کاتی چرۆ و گەڵا، چاوەڕوانی خۆری چاوتم
شنەی نەرمی نیسارانم، هێشتا وێڵی زوڵفی خاوتم
ئامان، ئامان، ئۆف خودا
بیرەوەریت وەک برووسکە، هەوری یادم ئەسووتێنێ
هاتنەوەی تۆ بەهارێکەو، ڕەنجی تازە ئەخولقێنێ
ئامان، ئامان، ئۆف خودا

چاوەڕێی خەندەیە، دڵ گەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە، بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگە شەو لە رێی ئەوینا
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگە شەو لە رێی ئەوینا

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە