×

هانێ گوڵ – حەمە جەزا

هانێ گوڵ
گۆرانیبێژ: حەمە جەزا

ئای، هانێ گوڵ، هانێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەو

ئای، دەردی دووری تەنیایم زۆر چێشتووە
وەک ڕەوەندان بارم لێرە خستووە
ڕەنجەڕۆ خۆم کەژاڵێم جێهێشتووە
خەفەتبارم خەمم لە نێو نیشتووە
هانێ گوڵ، چەپکێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەو

ئای، قزلەر خۆشە پیرەمەگروون لە شانی
شاخی تابان، شەدەڵە و مێرگەپانی
لای گوێزەکان سەرچاوەی ئاوەکانی
بەری ڕۆژێ، ڕەشماڵی جافەکانی

هانێ گوڵ، چەپکێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو

ئای، زۆر بێزارم لەم دەور و بار و دۆخە
با دانیشین لە بن داری ئەو قۆخە
وێرانە بووم هەر وەک گوندی بەختۆخە
دەمهاژێنێ لەنجەولاری ئەو شۆخە

هانێ گوڵ، چەپکێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەو

ئای، خۆم دەزانم چەن سازگارە مێرگەپان
ڕاوی ئاسک و مەڕە کێوی و  کەروێشکان
کڵۆی بەفر و ماستاوی پڕ لە قەزوان
ئاوی سارد و جێڕاوگەی ڕازی عاشقان

هانێ گوڵ، چەپکێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەو

ئای، زۆر بێزارم لەو ڕێیەی تۆ گرتووتە
ڕۆژێ نەبوو تەگبیرێ کەین بە جووتە
بەختم ڕەشە هەر وەکوو خاڵی ڕووتە
نازدارەکەم شازادەی دۆڵە ڕووتە

هانێ گوڵ، هانێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەو
با نەڕەنجێ گوڵێ تازە دەنکەکەو
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەو
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو
پیرۆز بێ ئاهەنگەکەو

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.