گۆرانی کوردی

هاوار ئەی هاوار – ناسر ڕەزازی

هاوار ئەی هاوار
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

خونچە پشکووت بە بای زریان، گوڵ دەرکەوت لە موکریان
خونچە پشکووت بە بای زریان، گوڵ دەرکەوت لە موکریان
دەستەی عاشقان بۆی دەگریان، هاوار هاوار، ئۆی ئۆی،
هەی هەی هەی هەی هەی ئاخ، هەی هەی هەی هەی هەی

باخەوان عومرت نەمێنێ، بولبول لە باخت دەخوێنێ
بە سوزەوە دەچریکێنێ، سەری خونچەت هەڵدەپسێنێ
دڵ عاشقان بە جێ دێلێ، دڵی عاشقان بە جێ دێلێ
دڵ عاشقان بە جێ دێلێ، هاوار هاوار، ئۆی ئۆی
هەی هەی هەی هەی هەی ئاخ، هەی هەی هەی هەی هەی

بەهار هات مزگێنی هێنا، گوڵ و گیا سەریان دەرهێنا
بەهار هات مزگێنی هێنا، گوڵ و گیا سەریان دەرهێنا
من گوڵی خۆم ناکەم وێنا، هاوار هاوار، ئۆی ئۆی،
هەی هەی هەی هەی هەی ئاخ، هەی هەی هەی هەی هەی

گیا بە شنەی شەماڵ پشکووت، زستان ڕۆیی بەهار ئەنگوت
گوڵ دەرکەوتن وەک خاڵی ڕووت، وەک دوانەی دەست لە ملان و جووت
گیا وێنەی دوڕ، گوڵ وەک یاقووت، گیا وێنەی دوڕ، گوڵ وەک یاقووت
گیا وێنەی دوڕ، گوڵ وەک یاقووت، هاوار هاوار، ئۆی ئۆی،
هەی هەی هەی هەی هەی ئاخ، هەی هەی هەی هەی هەی

مەقام:
دلۆ دینۆ
بەسیە غوربەت بێرەوە تا کەی غەریبی، ئەی پەری
تا بە کەی دووریت بچێژم، ئەی هەوار، تا بە کەی دەربەدەری، ئەی هەوار هاوار هاوار
من غەریبم لێرەکانا،
من غەریبم لێرەکانا، چۆن بژیم بێ تۆ گوڵم
ئاخ ئاخ، بێرەوە بڕگەی هەناسەم،
بێرەوە بڕگەی هەناسەم، داڕزا جەرگ و دڵم
بێرەوە بڕگەی هەناسەم، داڕزا جەرگ و دڵم، ئەی هاوار

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x