گۆرانی کوردی

هاوار گوڵێ – ناسر ڕەزازی

هاوار گوڵێ
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
ئەلبۆم: بیرەوەری
ساڵی دەرچوون: ٢٠١٢

ئەوینداری تۆن گوڵێ هەزاران دڵ نەک دڵێ
منیش ئەوینداری تۆمە تەنیا ئەرێیێک بڵێ
هاوار گوڵێ، گوڵێ، تەنیا ئەرێیێک بڵێ
بۆ ئەوەندە سەرسەختی؟ مەگەر پاشای سەر تەختی؟
هەتا کەنگێ چاوەڕوانی! یان لە منە بێبەختی؟
هاوار گوڵێ، گوڵێ، تەنیا ئەرێیێک بڵێ

دەمێکە بە تەماتم شەیدای بەژن و باڵاتم
بۆ گەیشتن بە باڵای تۆ تا مردن بە ئاواتم
هاوار گوڵێ گوڵێ  تەنیا ئەرێیێک بڵێ
چیە سووچ و تاوانم! چیم کردوەوە باوانم!
لەبەر عەشقی تۆ بوو دامنا لە ڕێی تۆدا چاوانم
هاوار گوڵێ گوڵێ تەنیا ئەرێیێک بڵێ

ئەوینداری تۆن گوڵێ هەزاران دڵ نەک دڵێ
منیش ئەوینداری تۆمە تەنیا ئەرێیێک بڵێ
هاوار گوڵێ، گوڵێ، تەنیا ئەرێیێک بڵێ
بۆ ئەوەندە سەرسەختی؟ مەگەر پاشای سەرتەختی؟
هەتا کەنگێ چاوەڕوانی! یان لە منە بێبەختی؟

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە