گۆرانی کوردی

هاونەفەس – چۆپی فەتاح

هاونەفەس
گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح

دەم ئێوارەیە خۆزگەم بە ئاسۆ
بۆتە میوانی چاوەکانی تۆ
بۆتە میوانی چاوەکانی تۆ

پەلکەزێڕینەی ڕەنگ و هەسارە
ئەدرەوشێتەوە تیایە دیارە
ئەدرەوشێتەوە تیایە دیارە

ئۆ، هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
ئاسکی نیگای دڵ لە دووی تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە، هاونەفەس

ئۆ، هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
ئاسکی نیگای دڵ لە دووی تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە، هاونەفەس

دەم ئێوارەیە کپ و بێقەرار
کەوتوومە شوێنی کۆچی تازەیار
باران بارانە ئاسمانی چاوم
کۆڵان بە کۆڵان لە دووی هەتاوم، هاونەفەس

ئەو بەڕێ ئەکەم، خۆم لەم لا کەیلم
گریان گریانە، چمانێ لەیلم
زیز و بێزارم لە کۆچ و سەفەر
بڕۆ ماڵاوا سەفەر بێ خەتەر، هاونەفەس

ئۆ، هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
نیگای دڵ لە دووی تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە، هاونەفەس

ئۆ، هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
ئاسکی نیگای دڵ لە دوای تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە، هاونەفەس

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x