گۆرانی کوردی

ها دەنگ – ناسر ڕەزازی

ها دەنگ
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
ئەلبۆم: نیاز
دەرچوون: ١٩٩٤

ئەی ورشەیان دەرکەوت وەی وەی شای سۆسەن خاڵان
ئەی ورشەیان دەرکەوت وەی وەی شای سۆسەن خاڵان
ئەی کەم کەم لە گۆشەو وەی وەی قەراخ ڕەشماڵان
ئەی کەم کەم لە گۆشەو وەی وەی قەراخ ڕەشماڵان

ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

ئەی نێرگز بە دیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە
ئەی نێرگس بە دیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە
ئەی پۆڕ بە کناچەی هەی هەی خۆش ئاهەنگەوە
ئەی پۆڕ بە کناچەی وەی وەی خۆش ئاهەنگەوە

ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

ئەی کچە کورد بەڕێز وەی وەی بە بەرزانەوە
ئەی کیژە کورد بەڕێز وەی وەی بە بەرزانەوە
ئەی بە لەرز دەلەرزێ هەی هەی بە لەرزانەوە
ئەی بە لەرز دەلەرزێ وەی وەی بە لەرزانەوە

ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

2
سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
نوێترین کۆنترین زۆرترین دەنگ
ئاگادار بوونەوە لە
کارل
میوان
کارل

سڵاوو رێزم هەیە
لە دوو جێگە دا هەڵەد کردووە
۱-(ئەی پۆر بە کناچە) ، ئەی کۆرپە کناچەیە
۲-ئەی کیژە کورد بەرێز، 👎 ئەی کیژە کورد زەری دروستە، زەری بە مەعنای ئەسمەرو جوانە