گۆرانی کوردی

هۆی نارێ – هۆمەر دزەیی

هۆی نارێ
گۆرانیبێژ: هۆمەر دزەیی

ئەو قورعانە بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا، گیان، بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت ئەوها بە جێ هێشت، گیان، بەو ئاهی وا سەردەوە
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان

وەرن جەرگم هەڵدڕن بە دەبانی کوشتەری
چەن جارانم گەوزاندی لە بن داڵان و دوودەری
ئێستاش خۆم لێ نەناس دەکەی پێم دەڵێی برادەر کوێندەری؟
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان

دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خاکم بە سەر
لە سەر باڵای تۆ بوو، جوانێ، جەرگیان دامە بەر خەنجەر
گەر مەیلی جارانت ماوە وەی ڕەدووم کەوە ڕەش ئەسمەر
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ، هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان

چاوت ئەستێرەی شەوێ، ڕوومەت دندووکی کەوێ
پێم بڵێ لە کوێ دەنووی شەوێ، با ئەمنیش بێمە ئەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین، گیان، بەجووت خەومان لێ بکەوێ
هۆ هۆی نارێ، هۆ هۆی نارێ، هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ، هۆ هۆ هۆی نارێ، هۆ هۆی نارێ نارە جوان

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە