گۆرانی کوردی

هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە – حەمە جەزا

هیچ هەواڵێکت بەلاما نایە
گۆرانیبێژ: حەمە جەزا

گەنم گوڵی گرت، جۆ دوورایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە
گەنم گوڵی گرت، جۆ دوورایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە

هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە

هەنار گوڵی گرت، لیمۆ زەرد نابێ
هەنار گوڵی گرت، لیمۆ زەرد نابێ
بەینی ئەمن و تۆ، هەی هەی، چۆن ئەبێ وابێ!
بەینی ئەمن و تۆ چۆن ئەبێ وا بێ!

هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە

غەریب و بێکەس بە کەژ و کۆڵان
غەریب و بێکەس، هەی هەی، بە کەژ و کۆڵان
بەو بایەی دەژیم هاوار دێ لە لای تۆوە
بەو بایەی دەژیم دێ لە لای تۆوە

هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە

لە دارەی دنیا نیمە سەرمایە
لە دارەی دنیا نیمە سەرمایە
ماڵی دەروێشیم هاوار لە خزمەتتایە
ماڵی دەروێشیم لە خزمەتتایە

هیچ هەواڵێکت بەلاما نایە
هیچ هەواڵێکت بەلاما نایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە

جەرگم ئەسووتێ، هاکا هات بۆسۆ
جەرگم ئەسووتێ، هاکا هات بۆسۆ
موریدی عەشقم هاوار دەروێشم بۆ تۆ
موریدی عەشقم دەروێشم بۆ تۆ

هیچ هەواڵێکت بەلاما نایە
هیچ هەواڵێکت بەلاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

گەنم گوڵی گرت، جۆ دوورایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە
گیانم گوڵی گرت، جۆ گەشایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە

هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە
هەر وەک لە بیرت نەمابم وایە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە