گۆرانی کوردی

هێندە گریام – حەمە جەزا

هێندە گریام
گۆرانیبێژ: حەمە جەزا

هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم، گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد، ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

بەڵام منی پیری عاشق، ماندوو نابم لە سەر ڕێت
سۆزی دەروون گڕی سینە، بە ڕەقیب و دنیا دەڵێم
یارە بێباک و سەرسەختم، هەڕچیم خۆش ویست زویر بوو لێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ، گۆرانی عەشق بۆ کورد ئەڵێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ، گۆرانی عەشق بۆ کورد ئەڵێم

هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم، گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد، ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد، ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

منی تەنیای مامە خەمە، میوانی خۆمی خانەخوێ
ئیتر گریان دادم نایە، چاویشم نابینا بوون لێم
نەبادا مەرگی لە ناکاو، دەرگای تەنیایی داخا لێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ گۆرانی عەشق بۆ کورد ئەڵێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ گۆران عەشق بۆ کورد ئەڵێم

هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام، هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم، گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد، ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد، ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە