×

هەر تۆ – پابلۆ ئالبۆران

هەر تۆ – Solamente tú
گۆرانینووس و گۆرانیبێژ: پابلۆ ئالبۆران – Pablo Alborán
ساڵی دەرچوون: ٢٠١٠

بمدەرێ پێکەنینت بە خەڵات
فێری خەون بینینم کە
تەنیا بە دەست خشانێک
خۆم ون دەکەم لەم زەریایەدا

بمدەرێ ئەستێرەکەت،
ئەوەیان کە ئەم شەوە ڕووناک دەکاتەوە
وا پڕە لە ئاشتی و هاوئاهەنگی،
ئینجا ژیانم پێت دەبەخشم.

تۆ ئاسمانم چێ کە
دیسان بەو ڕەنگە شینە
بە پەڵە ڕەنگەکان
بەیانیانم هەر تۆ.
لە نێوان شەپۆلی دەنگی تۆدا سەفەر دەکەم (بە بەلەم)
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا هەر تۆ
ڕۆحم خەبەر کەرەوە بە ڕووناکی خۆت
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ…

زامەکانت پیشان بدە، ئینجا چاکیان دەکاتەوە
هەموو دونیا ئاگادارە
دەنگت نهێنیێکی تێدایە
ئاماژە بە نێوت نەکەی، چونکە لە ئاسمان
لە بەغیلی دەمرن
چاوەکانت تیشکی نوورن
گەرووت ئەفسونێکە.

تۆ ئاسمانم چێ کە
دیسان بەو ڕەنگە شینە
بە پەڵە ڕەنگەکان
بەیانیانم هەر تۆ
لە نێوان شەپۆلی دەنگتدا سەفەر دەکەم (بە بەلەم)
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا هەر تۆ
ڕۆحم خەبەر کەرەوە بە ڕووناکی خۆت
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ…
ڕۆحم خەبەر کەرەوە بە ڕووناکی خۆت
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ…

ئاماژە بە نێوت نەکەی، چونکە لە ئاسمان
لە بەغیلی دەمرن
چاوەکانت تیشکی نوورن
گەرووت ئەفسونێکە

تۆ ئاسمانم چێ کە
دیسان بەو ڕەنگە شینە
بە پەڵە ڕەنگەکان
بەیانیانم هەر تۆ
لە نێوان شەپۆلی دەنگتدا سەفەر دەکەم (بە بەلەم)
ڕۆحم خەبەر کەرەوە بە ڕووناکی خۆت
ئینجا تۆ، ئینجا تۆ، ئینجا تۆ

***

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.