گۆرانی کوردی

هەڵاتن – هۆمەر دزەیی

هەڵاتن
گۆرانیبێژ: هۆمەر دزەیی

دەستم لە کەمەرت وەرێنم
بۆ خوەمت ڕاکێشم بە تین
لێوم لە گەردەنت هەڵسوێنم
ون بین لە ناو دنیای ئەڤین

فریشتە و پەریمان بێنە یاری
دامان نێن لە تاقی ئاسمان
ئەستێرەت بۆ ڕاخەن بە دیاری
هەوریش وەکوو جێ و بالینگان

گەر شەماڵ لێی سەندین ئەو نوێنە
سنگم بۆت ئەکەم بە سەرین
گۆنات بە مووی سینگم دا بێنە
نم نمیش دەس کا بە بارین
جەستەی تەڕ لە جەستەم بخشێنە
ون بین لە پشت ئاسمانی شین

 

سەبارەت بەم گۆرانییە

ئەم گۆرانییە رۆمانسییە کۆنە کە بە زمانی ئیتالی دەرکەوت، وەک ئاگر و پووش بەناو هەر چوار سووچی جیهان دا بڵاو بووەوە. نووسەری لیریکە ئیتالییەکەی لیۆ کیۆسۆ و ئاوازدانەری ئاوازەکەشی فرێد بوسکالیۆنی یە. چیرۆکی گۆرانییەکەش چیرۆکی خۆشەویستییەکە لە گوندێک بە ناوی پۆرتۆفینۆ لە باکووری رۆژئاوای ئیتالیا. گۆرانیبێژە هەرە ناودارەکانی جیهان، هەر یەکە بە زمانی خۆیان و بە لیریکی جیا جیا ئەم ئاوازە پڕ لە جۆش و خرۆشەیان بە هەوادارانی ئاوازی خۆشی گەلانی خۆیان ناساند. ئەو دەنگانەی لەو گۆرانییەدا بەتایبەتی کاریان تێ کردم، دەنگی ئەندریا بۆچێلی و دالیدا بوون. منیش بە خۆمم گوت، باشە ئەم ئاوازە خۆشە بۆچی بە کوردیش نەبێ؟! ئەوە بوو کە وشەی کوردیم بۆ دانا کە هیچ پەیوەندییەکی بە زمانەکانی دیکەوە نییە و ناوم نا هەڵاتن. جا لە سلێمانی بە ئەڕانژکردنی هونەرمەندی خۆشەویست ئاری جەبار  و لەگەڵ گرووپی سەهەند تۆمارمان کرد.

هۆمەر دزەیی / باسنیوز

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x