گۆرانی کوردی

وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی تر – شەهین تاڵەبانی

وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی تر
گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی

وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی دی، دەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر، شارێکی تر ئەدۆزمەوە لەمە جوانتر
وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی دی، دەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر، شارێکی تر ئەدۆزمەوە لەمە جوانتر

ئا لێرەدا هەرچی کردم، هەمووی هەر کاری قەدەر بووم
ئا لێرەدا دڵم نێژرا، نێژرا وەکوو لاشەی مردوو
لە ناوقەد شەوەزەنگا ئۆگر بە خۆم کە نابینم
غەیری کەلاوەی ژیانی خۆم
لە ناوقەد شەوەزەنگا ئۆگر بە خۆم کە نابینم
غەیری کەلاوەی ژیانی خۆم
غەیری کەلاوەی ژیانی خۆم

چەندەها ساڵی تەمەنم وا تێپەڕی
هەمووم یەک بە یەک لە دەس دا
چەندەها ساڵی تەمەنم وا تێپەڕی
هەمووم یەک بە یەک لە دەس دا

نە زەوی تر دەدۆزیاوە، نە زەریای دی، ئەم شارەم بە دواتا گەڕی
بۆ هەر شوێنێکی تر بچی هەمان ڕێگا و بان تەی دەکەی
نە زەوی تر دەدۆزیاوە، نە زەریای دی، ئەم شارەم بە دواتا گەڕی
بۆ هەر شوێنێکی تر بچی هەمان ڕێگا و بان تەی دەکەی

وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی دی، دەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر، شارێکی تر ئەدۆزمەوە لەمە جوانتر
وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی دی، دەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر، شارێکی تر ئەدۆزمەوە لەمە جوانتر

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
1 Comment
کۆنترین
نوێترین زۆرترین دەنگ
Inline Feedbacks
View all comments
هیوا بەهرامی
هیوا بەهرامی
2 مانگ لەمەبەر

لەو کاتەوە ئەم ماڵپەڕەم ناسیوە بە دڵی خۆم تێر گوێم لە گۆرانی گرتووە ، سوپاس بۆ ماڵپەڕە جوانەکەتان ، هیوادارم سەرکەوتوو بن

1
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x