گۆرانی کوردی

وەتەن – حەسەن دەرزی

وەتەن
هۆنراوە: مامۆستا هێمن – مامۆستا قانع
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

زەوی ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ؟
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دادڕاوە

وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار

بە ناحەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
کە کوندی* شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەەگەوزێنێ لە خوێنێ

وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینی لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایە
لە پێناوی وەتەندایە

دە با باش تێبگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ

وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار

ئای… ئاخ… ئەی… ئازیز، ئازیز
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵم نەما دەورانی تۆ خۆش
موخەیەر بم، موخەیەر بم، لە بەین تۆ و بەهەشتدا
لە جەنەت، لە جەنەت دوور ئەبم، سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ ‘قانع’یش ئەمڕۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەبی وەتەن خواهانی تۆ خۆش
ئاخ… ئەی… وەی…

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە