×

وەرە قوربان – عەلی مەردان


وەرە قوربان
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان

باغی سێوی گوڵ لە لێو، شێت و شەیدام کەوتمە جێ
باغی سێوی گوڵ لە لێو، شێت و شەیدام کەوتمە جێ
لێم حەرام بوو شام و شێو، گۆنای دارای خەندەلێو
لێم حەرام بوو شام و شێو، گۆنای دارای خەندەلێو

عارەقی مەمکی یارێ، شرینە وەکوو هەنارێ
عارەقی مەمکی یارێ، شرینە وەکوو هەنارێ
لە عەشقی چاوەکانی، سەر هەڵئەگرم لە شارێ
لە عەشقی دوو چاوەکانی، سەر هەڵئەگرم لە شارێ

دەمی بە پێکەنینە، بۆن جنسی ئەشرەفینە
دەمی بە پێکەنینە، بۆن جنسی ئەشرەفینە
گردەن زێڕ و مرواری، ئەسمەران خوێنیان شیرینە
گردەن زێڕ و مرواری، ئەسمەران خوێنیان شیرینە

ئەبرۆی ڕەشی کەمانی، زوولفی ڕەشەڕێحانی
ئەبرۆی ڕەشی کەمانی، زوولفی ڕەشەڕێحانی
لاو ئەکوژێتە بە عینوان، هەڵئەگرێ چاوەکانی
لاو ئەکوژێتە بە عینوان، هەڵئەگرێ چاوەکانی

باغی سێوی گوڵ لە لێو، شێت و شەیدام کەوتمە جێ
لێم حەرام بوو شام و شێو، گۆنای دارای خەندەلێو

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.