گۆرانی کوردی

وەرە وەرە لانکێ – ناسر ڕەزازی

وەرە وەرە لانکێ
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

ئای ئای ئای ئای،
لانکۆڵەکەی دار خورمایە، وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار خورمایە، وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەکەی چیتی⋆ کاموایە، دولبەرەی دایکێ
ڕۆڵە بۆچی خەوت نایە، ساوەلەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، دوولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، ساوەلەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانکۆڵەکەی دارە بییە، وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە بییە، وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەکەی چیتی سپییە، دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووک ئەستیە، ساوەلەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، ساوەلەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، دوولبەرەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانکۆڵەکەی دارە گوێزە، وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە گوێزە، وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەکەی چیتی تەورێزە، دوولبەرەی دایکێ
غەوسەل ئەعزەم بیپارێزە، کۆرپەڵەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە، وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، دوولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا، ساوەلەی دایکێ

ئای ئای ئای ئای،
لانکۆڵەکەی دار هەنارە، وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار هەنارە، وەرە وەرە لانکێ
دەسرازەکەی لە کاژ مارە، کۆرپەڵەی دایکێ
دەسرازەکەی لە کاژ مارە، ساوەلەی دایکێ، ئاخ، ساوەلەی دایکێ

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە