گۆرانی کوردی

وەکوو پەروانەی دوور کەوتوو لە شەم – شەهین تاڵەبانی

وەکوو پەروانەی دوور کەوتوو لە شەم
گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی

وەکوو پەروانەی، ئازیز، دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە، گیانا، ئەسووتێ بە خەم
وەکوو پەروانەی، ئازیز، دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە، گیانا، ئەسووتێ بە خەم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام، تینووی بارانم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام، تینووی بارانم
باخی ژیانم زەردە، کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە، پڕ لە زووخاوە
باخی ژیانم زەردە، کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە، پڕ لە زووخاوە

چاوی ئومێدم، گیانا، سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم، ئازیز، هێزی بڕاوە
چاوی ئومێدم، گیانا، سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم، ئازیز، هێزی بڕاوە
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
بەڵکوو بە مردن، گیانا، ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ
بەڵکوو بە مردن، گیانا، ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ

ئەزانم هەرچەن، گیانا، لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم، ئازیز، دەر ناچێ لە دڵ
ئەزانم هەرچەن، گیانا، لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم، ئازیز، دەر ناچێ لە دڵ
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
دووری بە سەر چێ، گیانا، غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ
دووری بە سەر چێ، گیانا، غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە