گۆرانی کوردی

پووش و پەڵاش – میکایل

پووش و پەڵاش
گۆرانیبێژ: میکایل

بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت، دایمە هەر شینمە
بۆچی بەم دەردەم ئەبەی گەر خۆت دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت، دایمە هەر شینمە

هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە

خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم چەشنە مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم چەشنە مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە

کەی خەیاڵم دێتە دیاران، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە
کەی خەیاڵم دێتە دیاران، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە