گۆرانی کوردی

پێشمەرگە – چۆپی فەتاح

پێشمەرگە
گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح

کێ دەزانێ یارم کێیە، چ کارەیە و خەڵکی کوێیە!؟
نە جەندەرمە و نە پاسدارە، نە عەسکەرە و نە بێکارە

باڵابەرز و کەڵەگەتە، هیوای دواڕۆژی میللەتە
چاوم باڵاگەردانی بێ، دڵم حەیرانی گیانی بێ
دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە!؟

هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

براکەی ئەو گەریلایە، خەمی گەلی لە دڵدایە
ناسنامەی ئەو کۆبانیە، ترس بێت لە دڵیدا نیە

یاری خۆمە و خۆشم دەوێ، قەزای ئەو لە چاوم کەوێ
من بە تەنها ئەوم دەوێ، قەد لە بەر چاوم ناکەوێ

دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە!؟
دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە!؟
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

شەڕە دایە، شەڕە دایە، خەمی دونیام لە دڵدایە
دڵم پڕە وەڵا دایە، سەرم دێشێ و خەوم نایە

بەڵێ دایە من پێم وایە، لە چارەنووسی مندایە
ئەو لە عەشقی وڵاتدایە، من لە خەمی ئەودام دایە
نها⋆ دیارە یارم کێیە، چ کارەیە و خەڵکی کوێیە
ڕۆح و دڵی ئەم گەلەیە، پێشمەرگەیە پێشمەرگەیە
نها دیارە یارم کێیە، چ کارەیە و خەڵکی کوێیە
ڕۆح و دڵی ئەم گەلەیە، پێشمەرگەیە پێشمەرگەیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x