وێژە

چاوەڕوانی گۆدۆ: ئێستراگۆن

لێکدانەوەی کەسایەتیەکانی چاوەڕوانی گۆدۆ

ئێستراگۆن ( ڤلادیمیر ئێستراگۆن بە گۆگۆ بانگ دەکات)

لە سەرەتادا وا دیارە کە ئێستراگۆن بەراورد بە ڤلادیمیر دەورێکی نزمتری  هەبێت. بەراورد بە ڤلادیمیر دواکەوتوتر دەنوێنێ؛ بیرو یادەوەریێکی کزی هەیە، بە جۆرێک گەمژانە سەرقاڵی پۆستاڵەکانیەتی، پێویستە پێ بێژن دەبێ چی بکات (تەنانەت پێویستە بە گرژی پێ بوترێ). زۆربەی کات هەوڵ ئەدات خەوی لێ بکەوێ، کەچی هەر ئێستاش لە خەودایە، بە جۆرێک کە ئەڵێی هەوڵ ئەدات هیچکات لە خەو ڕا نەبێت. بە کورتی بڵێین، ئەو وەکو گەمژەیەک دەردەکەوێ.

ئەڵبەت ئێستراگۆن بەگشتی ئەو گەمژەیەش نیە. ڕەنگە زیرەکیەکی ئەوتۆی نەبێت، (ئەو لە نێو پرسیارەکان خۆیدا ون بووە) بەڵام جار جارێک بۆچوون و شتگەلێکی هێند قووڵ دەڵێت کە ڕەنگە بتانەوێ باسی لە سەر کەن. بۆ دەستپێک بڕوانن بۆ ئەو بەشەی گفتوگۆکەیان لە پەردەی یەکەم دا کە دەڵێ: “وەرە خۆمان لە سێدارە بدەین”. ئێستراگۆن تێ دەگات کە لقی دارەکە ڕەنگە نەتوانێ کێشی ڤلادیمیر ڕابگرێ. لە ڤێلادیمیر داوا دەکات: “بیر و هۆشت بە کار بێنە” و دۆخەکە بۆ هاوڕێکەی شێ دەکاتەوە.

ئێستراگۆن:
وەرە هەر زوو خوەمان لە دار بدەین!

ئێستراگۆن:
لە دوی تۆ.

ڤلادیمیر:
تۆ لە من سووکتری.
ئێستراگۆن:
دەی باشە
ڤێلادیمیر:
تێ ناگەم.
ئێستراگۆن:
عەقڵت بەکار بێنە، ناتوانی؟
ڤلادیمیر عەقڵی بەکار دێنێ.
ڤلادیمیر:
(لە ئەنجامدا) من لە تاریکیدا دەمێنمەوە.

ڤلادیمیر:
تۆ تەنیا هیوای منی.
ئێستراگۆن:
(بە هەوڵدانێکەوە) گۆگۆ سووکە–لقەکە ناشکێت–گۆگۆ دەمرێ. دی‌دی قورسە–لقەکە دەشکێت–دی‌دی بە تەنێ دەمێنێتەوە.
ڤێلادیمیر:
بیرم لەوە نەکردبوەوە.

سەرنج ڕاکێشتر لە پێشبینیەکەی ئێستراگۆن، بیرکردنەوەو تێگەیشتنیە لە گرنگی ئەو هەستە، ئەوەی کە بە تەنیا بمێننەوە : ڤلادیمیر ئەگر تەنیا بمێتێتەوە لەوەی کە بمرێتیش کێشە و ئازارێکی زۆرتری دەبێت.

لە پەردەی دوهەم دا ئێستراگۆن سەرساممان دەکات کاتێک دەڵێت: “هەمومان شێت لە دایک دەبین، هەندێک هەر وا دەمێنینەوە” بۆچونی تایبەتی خۆی دەردەخات کاتێک لە پۆزۆ دەپرسێت، ئەگەر خەریکە کوێر دەبێت ئیدی ئێستا دەتوانێت ئایندە ببینێت. (شتێک کە پەیوەندی بە ئەفسانەو میتۆلۆجیاوە هەیە)

ئێستراگۆن یەکێک لە پرسیارە گرنگەکانمان سەبارەت بە چاوەڕوانی گۆدۆ وەڵام دەداتەوە. بۆچی ئەو و ڤلادیمیر کاتیان بە ئیشی گەمژانە و دەور گێڕاندن و لاسایی کردنەوە دەبەنە سەر؟

ئێستراگۆن:
ئاخ دی‌دی، پێکەوە، ئیشەکەمان زۆر خراپیش نیە؟
ڤلادیمیر:
ئەرێ، ئەرێ، زوو کە، لەبەردا چەپیەکە تاقی کەینەوە.
ئێستراگۆن:
ئای دی‌دی، هەموو کات شتێک دەدۆزینەوە کە ئەو هەستەمان بداتێ کە بوونمان هەیە؟
ڤلادیمیر:
(بە نائارەمیێکەوە) ئەرێ ئەرێ، ئێمە جادووگەرین

تەواوی ڕوداوی شانۆنامەکە دەتوانین بەم جۆرە کورت کەینەوە: ‌1) ‘هیچ شتێک نیە بیکەین’ (دێڕی دەستپێکی شانۆنامەکەیشە). 2)’هیچ شتێک ڕوون نیە’. 3) ‘هیچ ڕونادات، کەس نایەت، کەس ناڕوات، زۆر ناخۆشە’ ( دەست پێکردنی هەر سێ وتارەکە بە ‘هیچ’ بە ڕێکەوت بووە؟)

کێشە و دۆخی ئێستراگۆن

لەم بوارەدا کە باسمان کرد هێشتا دێڕێکی دیکە سەبارەت بە ‘هیچ’ هەیە کە پێویستە باس بکرێ. ئێستراگۆن دەڵێ:
وەرە با هیچ نەکەیەن، ئەمە مەترسی کەمترە.

ئەمە یەکێکە لە دێڕە هەرە گرنگەکانی ئەم شانۆنامەیە. ئەم وتەیەی ئێستراگۆن نەبوونی توانای ئێستراگۆن و ڤلادیمیر لە هەڵبژاردنی کردەوەکانیان دەر دەخات. دەڵێت هیچ نەکردن هێمنایەتیێکی زۆرتری بە دوودایە و مەترسی کەمترە. ئەگەر هیچ نەکەیت ئیدی هیچ کات بە هەڵەدا ناچیت، و ئەگەر هیچ هەڵبژاردەیەکت نەبێت هیچکات تووشی هەڵبژادنێکی هەڵە نابیت. کێشەکە ئەمەیە کە ئێمە هەڵدەبژێرین تەنانەت ئەو کاتەش کە هەڵنابژێرین، ئێمە هەڵدەبژێرین کە هەڵنەبژێرین. واتە ئەو هەڵنەبژاردنە خۆی هەڵبژاردەیەکە. هیچ نەکردن بە قەد هەر کردەوەیەک مەترسیدارە و ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە بۆ ئێستراگۆن.

ئێستراگۆن، گۆدۆ و ئایین

سەرنجتان دابێت پەیوەندیان لە گەڵ گۆدۆدا لە ڕێگای ڤلادیمیرەوەیە و ئێستراگۆن دەورێکی سەرەکی و بەچاوی لەو پەیوەندیەدا نیە. گۆگۆ بەردەوام دەبێ ئەوە بەیاد بێنێتەوە کە ئەوان چاوەڕوانی هاتنی گۆدۆن و ئێستراگۆنیش دەبێت بەردەوام بپرسێت گۆدۆ کێیە و شێوەی چۆنە و لەم چەشنە پرسیارانە. دەتوانێ پیشاندەری ئەوە بێت کە ئینسان پرسیاری زۆرە و هەمیشە مێشکی پڕە لە پرسیار. ئێستراگۆن ئەو توانا فکریەی نیە کە سەبارەت بە گۆدۆ یان ئایین بیر بکاتەوە بەوجۆرەی کە ڤلادیمیر بیر دەکاتەوە.

بەڵام ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە کە ئەو توانایەکی هاوشێوەی هەیە لە سەر بابەتی ئایین بە جۆرێک کە لە بەشەکانی دیکەی شانۆنامەکەدا دەیبینین. بڕوانن بۆ ئەو بیر و ڕایە سەبارەت بە ئینجیل لە وەڵامی پرسیارەکەی ڤلادیمیر ئەیداتەوە. لە لایەکەوە ئێستراگۆن بە جێگەی خوێندنەوەی سورەتەکان، وێنەکان تواشا دەکات  (ساکاریێکی وەکو منداڵان). لە لایەکی دیشەوە باس لە نیشتمانی پیرۆز دەکات، بە هەستێکی قوڵ لە تێگەیشتن باس لە شتێک دەکات، لە شوێنێک، وەکو بەهەشت لە دوای مەرگ:

ئێستراگۆن:
نەخشەکانی نیشتمانی پیرۆزم لە یادە. ڕەنگەکانی. زۆر جوان بوو. زەریای مردوو، شینێکی ڕوون بوو. شێوەی بە جۆرێک بوو کە تینویی دەکردم. ئەوێ ئەو شوێنەیە کە دەڕۆین، ئەو شوێنەیە کە بۆ مانگی هەنگوێن دەڕۆین. مەلە دەکەین.

ئەم بیرە سەرەتاییە ئەو ئەنجامە پیشان ئەدات کە ئایین، هەر وەکوو ئەو شوێنە کە ئێستراگۆن باسی دەکات (واتە نیشتمانی پیرۆز)، پڕە لە شایی و خوەشی و پڕە لە مەلە کردن.

سەرچاوە: Shmoop

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە