وێژە

چاوەڕوانی گۆدۆ: گۆدۆ

لێکدانەوەی کەسایەتیەکانی چاوەڕوانی گۆدۆ

گۆدۆ

لە ڕاستیدا گۆدۆ کەسایەتی نیە، لانی کەم دڵنیا نین کە کەسایەتی بێت یان نا. بەڵام لە سەرناوی شانۆنامەکەدا نێوی هاتوە و کەسایەتیەکانی دیکەش زۆر ناوی دەبەن و ئەو باس کردنەیان پێ خۆشە.

دەستپێکی ڕوانینمان بۆ ئەم کەسایەتیە ئەوەیە کە ناوی گۆدۆ (Godot) پیتی G-O-D تێدایە واتە God (خودا). ئەمە لە بە زار هاوردن و خوێندنەوەی نێوەکەیدا بە ڕونی دەردەکەوێ. (بێکێت خۆی دەیگوت دەبێ نێوەکەی بە جۆرێک بە زار بێنین کە هێز کەوێتە سەر بەشی یەکەمی وشەکەی)

ئیدی شتێک لە خودایی بوون لەگەڵ گۆدۆدایە. ڤلادیمیر و ئێستراگۆن چاوەڕوانن و بەو هیوایەن کە گۆدۆ بێت و ڕزگاریان کات. نیگەرانن و دەترسن ئەگەر توڕەی کەن، سزایان بدات. لە ڕابردودا ستیایشیان کردوە. ناتوانن دڵنیا بن کە بوونی هەیە یان نا. گۆدۆ هیچ کات دەرناکەوێ بەڵام نوێنەرە ئینسانیەکانی بە وتارگەلێکی ناڕون باسی دەکەن. هەر وەکو خودایەکە بۆ ئێمە لە ژیانماندا. لە بەشی کەسایەتی پۆزۆ دا باسمان کرد، ئەمانە هەموی وا دەکەن گۆدۆ جۆرێکی زۆر جێاواز لە یەزدانی و خودایی بگرێتە خۆی بەراورد بە پۆزۆ کە دڵ ڕەق و خۆبینە و وەکو خودایەک بەهێزە.

کێشەکە ئەمەیە، ئەم جیاوازیانە هۆکاری ئەوەن کە گۆدۆ نەتوانێ خۆی دەر بخات. گۆدۆ ڕەنگە لەو جۆرە یەزدانانە بێت کە لە هەمو شتێک ئاگادارن و لە هەمو شوێنێک بوونیان هەیە، خودایەکی تایبەت و بەهێز کە دەر لە سنوری کات بوونی هەیە. ئیدی ناکرێ شێوازی جەستەیی بگرێتە خۆی و تاونەتاوێک لە گەڵ ڤلادیمیر و ئێستراگۆن پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبێت. ئەگەر بۆ جارێک گۆدۆ دەرکەوتبایە، ئەوە بەو مانایە بوو کە وی گۆدۆ نیە، لانی کەم ئەو چەشنە کەسە نیە کە ڤلادیمیر و ئێستراگۆن دەیناسن و بیری لێ دەکەنەوە.

خودایەکی تایبەت!! خودایەکی بەهێز و گەورە کە دەر لە سنوری کاتەوە بوونی هەیە!! ئەم وتانە چەندە بۆمان ئاشنان. کەسایەتیێک لە نێو چاوەڕوانی گۆدۆ دا هەیە کە لە ئەم دۆخە گرنگە تێدەگات و ڕەنگە هەوڵیش بدات بە کەسایەتیەکانی دیکەش بیڵێت و بۆیانی ڕون بکاتەوە، کە چی بە کورتیش دەدوێت و وشەیەکی زۆر کەم بە کار دێنێ. سەرنج ڕاکێشن بۆ پێنج ڕستەی سەرەتای وتارەکەی لوکی لە پەردەی یەکەمدا:

لوکی:

هەر وا کە لە بەرهەمە گشتیەکانی پانچێر و واتمان، سەبارەت بە خودایەکی تایبەت وتراوە… بە ڕیشی سپیەوە… لە سەرو سنوری کاتەوە، بێ ئەوەی پێویستی بە شوێن بێ، کەسێکە کە سەرو هێمنایەتیێکی خودایی، بێدەنگیێکی خودایانە، ئێمەی زۆر خۆش دەوێ، لەگەڵ هەندێک جیاکاری بە هۆکارگەلێک کە ئێمە تێناگەین و بۆمان نامۆن بەڵام دواتر کات پێمان دەڵێ…

بەداخەوە هەمو ئەو کەسانە کە ڤلادیمیر و ئێستراگۆن نوێنەریانن، هەمویان ئەم بەشە زانیاریەیان لێ تێک دەچێ. بەڵام دی‌دی هەوڵ ئەدات لە نێو ئەو وتارە شپرزەی لوکی‌ەدا بە شتێک بگات: ئەو ڕاستیە کە گۆدۆ ڕیشێکی سپی هەیە. “خودا پێویستی بە شوێن نیەو لە سەرو کاتەوەیە” جێ دێڵێ بەڵام “خودا ڕیشێکی سپی هەیە” هەڵ دەگرێ. لەڕاستیدا ئەمە هیچ ئامانجێکی تێدا نیە بۆ ڤلادیمیر، بێجگە لەوەی لە پەردەی دوهەم دا دان بنێت بە پێگەی خودایی گۆدۆ و ترس دایبگرێت. ئەمە خاڵێکی دیکەیە کە گۆدۆ هەر ئەو خودایەیە کە لە مێشکی ڤلادیمیردایە.

ئەو ڕاستیەی کە گۆدۆ ناتوانێ دەر بکەوێ زۆر دڵگیرە. بەڵام ڕوانین و شرۆڤەیەکی دی هەیە کە ئەگەری هەبوونی ڕزگاریەکی لەگەڵدایە و دژایەتیشی نیە لە گەڵ گۆدۆ وەکو کەسێکی بێ نیاز کە لە هەمو شوێنێک ئامادەیە.

هەر ئێستا گۆدۆ گەیشتوەسە بەرەو. ئەو بەشێکە لە کەسایەتیەکانی نێو شانۆنامەکە. پۆزۆ بە ڕونی ئاسەواری و شێوازێک لە خودایی هەیە، هەر وا کە لە بەشی لێکدانەوەی کەسایەتیەکەیدا بە درێژی باسمان کرد، لە یەک چوون و ئاڵۆزیەک لە ناوەکەیدا هەیە، پۆزۆ کە زۆر وەکو گۆدۆ بە زاردا دێت.

ئەو گێژیەی ئێستراگۆن گەمژانەیە، بەڵام ڕەنگە بە شتێکی گەورەتر بگات. ئینجا بڕوانن بۆ نازناوی ئێستراگۆن و ڤلادیمیر؛ گۆگۆ و دی‌دی، کە پێکەوە ئاماژەیەکی تێدایە بە ناوی گۆدۆ. کاتێک قوڵتر دەڕوانین، لوکی شێوەکی مەسێح ئاسا بە خۆی دەگرێ، ئازار دەبینێ و لە خاچ دانەکەی لە بێدەنگیدایە. تەنیا شتێک لە ڕواڵەتی گۆدۆ دەیزانین ئەوەیە کە ڕیشێکی سپی هەیە، لوکیش قژێکی شۆڕ و سپی هەیە.

گۆدۆ دەتوانێ هەر یەک لەم پیاوانە بێت، دەشتوانێ هەمونیان بێ، ئەمە لە گەڵ ئەو بیرۆکەیەش دەگونجێ کە خودا بوونەوەرێکە لە هەموو شێوێنیکدا ئامادەیە و شکڵێکی تایبەتیشی نیە. بەڵام سەرسوڕمانێک پێک دێت کە ئەگەر وابێت، ئیدی ڤلادیمیر و ئێستراگۆن بۆچی چاوەڕوانی هاتنی گۆدۆ دەکەن؟!

سەرچاوە: Shmoop

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

1
سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
نوێترین کۆنترین زۆرترین دەنگ
ئاگادار بوونەوە لە
سارا
میوان
سارا

سپاس بۆ وەرگێڕانی باشتان.
بەمزوو ئەیخوێنم ئەم شانۆنامە، فرەیش تاریفیم ژنەفگە.