گۆرانی کوردی

چیت بە سەر هات – ناسر ڕەزازی

چیت بە سەر هات
هۆنراوە: حەمە عەزیز
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

چیت بە سەر ھات، بۆچی ناپرسی لە ئێش و ژانی من
ئەی گەلاوێژی گەشاوەی ڕووت لە ئاسۆی گیانی من

دێتە یادم لوتکەیێک بووی، بۆ بڵندیت من ژیام

وا کە ئێستا چۆڵە دەورم، بۆتە دۆزەخ گیانی من

تۆ کە وا دووریت ھەتا ئێستەش لە بوونت دڵنیام

دێیتەوە ھەڵدێی لە ئاسۆی خۆری چاوەڕوانی من

چاوەکەم کوێر بێ بە جارێک گەر لە یادم دەربچیت

چوونکە تۆ بووی جێی سکاڵا و ھاودەمی گریانی من

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە