گۆرانی کوردی

چەندی گەڕام لە شاران – هۆمەر دزەیی

چەندی گەڕام لە شاران
هۆمەر دزەیی

چەندی گەڕام لە شاران
چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێت

کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێت نێوانمان وابێت…
بە یادی سەیرانەکەی ناو داران
بریندارم، بریندارم

کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێت نێوانمان وابێت…
بە یادی سەیرانەکەی ناو داران
بریندارم، بریندارم

دێتەوە بیرت گیانە، دێتەوە بیرت گیانە
چاوچاوانەی سەربانی
دەست لە ملانی بن دیواران گیانە
ماچ و مووچی ئێوارەی سەر کانی
بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم، بریندارم

دەست لە ملانی بن دیواران گیانە
ماچ و مووچی ئێوارەی سەر کانی
بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم، بریندارم

ئێستاش مەیلم هەر ماوە، ئێستاش مەیلم هەر ماوە
دڵ یەکە و نەگۆڕاوە
ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی جوانت
لە گوێمدا وەكوو خۆی ماوە…
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
بریندارم، بریندارم

ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی جوانت
لە گوێمدا وەكوو خۆی ماوە…
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
بریندارم، بریندارم
بریندارم، بریندارم
بریندارم، بریندارم
بریندارم، بریندارم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە