گۆرانی کوردی

ڕۆحی شیرینم وەرە – حەسەن دەرزی

ڕۆحی شیرینم وەرە
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

شەو تا بەیانی هامدەمم، ئەسرین و ئاهـ و ماتەمم
هاوڕێ شەوانەی سەد غەمم، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
هاوڕێ شەوانەی سەد غەمم، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە

تاکەی غەمی دڵ کۆ بە کۆ، ڕۆژ دەردی تۆ، شەو دەردی تۆ
ڕۆژ کەم بە شەو، شەو کەم بە ڕۆ⋆، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
ڕۆژ کەم بە شەو، شەو کەم بە ڕۆ، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە

من دیل و فریادڕەس ئەتۆی
من بێکەسێکم، کەس ئەتۆی
من دیل و فریادڕەس ئەتۆی
چاومەس ئەتۆی، چاومەس ئەتۆی
ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
چاومەس ئەتۆی، چاومەس ئەتۆی
ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە

من گێژی سیحری خەندەتم، ئاسۆی غەمی سەد هێندەتم
شەرمەندەتم شەرمەندەتم، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
شەرمەندەتم شەرمەندەتم، ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە