گۆرانی کوردی

ڕۆحی ڕەوان – عەدنان کەریم

ڕۆحی ڕەوان
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
ئەلبۆم:حەبیبە
دەرچوون:2017

ئاوایی دڵم چۆڵە بە بێ خێڵی خەیاڵت
ئاوایی دڵم چۆڵە بە بێ خێڵی خەیاڵت
ئاوایی بە دڵداری بفەرموو دڵ و گیانم
ئاوایی بە دڵداری بفەرموو دڵ و گیانم
عەهدێکە دوو پێم ناوەتە ڕێی عەشقت و ماتم
عەهدێکە دوو پێم ناوەتە ڕێی عەشقت و ماتم
بۆ شوێنە ونی هەر بە تەمای هاتی ژوانم
بۆ شوێنە ونی هەر بە تەمای هاتی ژوانم

دیقەت لە قەدی ئەلف و کەچی لامی دوو زوڵفە
دیقەت لە قەدی ئەلف و کەچی لامی دوو زوڵفە
لەم ماتەمەدا ماوە دڵ و لاڵە زمانم
چاوم کە ڕوا خێل بوو لە بۆ چاو و ڕوانی
چاوم کە ڕوا خێل بوو لە بۆ چاو و ڕوانی
بێ چاو و ڕوو بۆ تیلەی چاوێ کە ئەڕوانێ
بێ چاو و ڕوو بۆ تیلەی چاوێ کە ئەڕوانێ

دەم عەتری شەکەر قەترە مەگەر لێوی تۆ چاک کا
دوو لێوی بە بەر زەردی ڕوان ڕۆحی ڕەوانم
ئەی بوون و نەبوونی نەفەست مان و نەمانم
بێ نەقدی هەوا مردن و سەوداتە ژیانم
ئاوارە دەکا پەرچەمی ئێوارە تەماشام
ئاوارە دەکا پەرچەمی ئێوارە تەماشام
وا هەر بە تەمای چوونی شەو و بوونی بەیانە
وا هەر بە تەمای چوونی شەو و بوونی بەیانە

2
سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
نوێترین کۆنترین زۆرترین دەنگ
ئاگادار بوونەوە لە
پەیمان
میوان
پەیمان

بژین بۆ سایتتان زۆر گەڕام لە نێت بۆم پەیدا نەدەبوو ئەو شێعرە