گۆرانی کوردی

ڕۆژی تەرەب – عەدنان کەریم

ڕۆژی تەرەب
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
هۆنراوە: تاهیر بەگی جاف
ئەلبۆم:حەبیبە
دەرچوون:2017

ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە
یاران گوڵەکەم کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە
یاران گوڵەکەم کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
گوڵزاری ئیرەم سووڕەتی زیبای قەدی تۆیە
گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە
گوڵزاری ئیرەم سووڕەتی زیبای قەدی تۆیە
گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە

بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەر دەم بە جەفایێ
جارێ لە تەنافم مەدە، سەد جار لە قەنارە
بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەر دەم بە جەفایێ
جارێ لە تەنافم مەدە سەد جار لە قەنارە
تیری موژەکەت قاتیلە هەر دەم بە بەڵایێ
دائیم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە
تیری موژەکەت قاتیلە هەر دەم بە بەڵایێ
دائیم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە

سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم
بەو پەرچەم و ئەگریجە و بەو چاوە خومارە
سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم
بەو پەرچەم و ئەگریجە و بەو چاوە خومارە
ئەو خاڵە لەسەر لێوتە جانا، چییە فەرموو
جێی ماچی لەبی تاهیرە نیشانەیی پارە
ئەو خاڵە لەسەر لێوتە جانا، چییە فەرموو
جێی ماچی لەبی تاهیرە نیشانەیی پارە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە