گۆرانی کوردی

ژوان – حەسەن دەرزی

ژوان
هۆنراوە: هێدی⋆
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

ناڕژێ ئەسرینی من هێندە، ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ، ماڵوێرانی کردم ناسرەوێ
هێندە بێزارم دەڵێم دڵ هەر لە سینە بێنمە دەر
تا بزانی من نەبێ، ئەو ئاگرە کەس نایەوێ
تا بزانی من نەبێ، ئەو ئاگرە کەس نایەوێ

گەر پەرەنگی گوارەکەت ئاوا نەلەرزێ لەو سەرە
دەرفەتێ بۆ ماچ و کوڵمە گەستنێ دەس ناکەوێ
بسکەکانی تۆ، گوڵم، لاجانگی تۆیان گرتووە
بەو هەناسە ساردە خۆ من ئەو تەمەم پێ ناڕەوێ
بەو هەناسە ساردە خۆ من ئەو تەمەم پێ ناڕەوێ

دوور لە خەڵکێ دەس لە ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ
کەسی تر بەو ڕازە نازانێ کە من لەو چیم دەوێ
گەر بەڵێنیم لێ بوێ دووبارە بۆ ژوانێکی تر
پێم دەڵێ شەوگار درێژە و کوێ بڵێی دێمە ئەوێ
پێم دەڵێ شەوگار درێژە و کوێ بڵێی دێمە ئەوێ

ئۆی ئای ئای ئەمان ئۆف، کەسم ئای
تۆ پەژارەی، تۆ پەژارەی چیتە ‘هێدی’ دڵنیا بە چارەنووس، چارەنووس
چاوەڕێتە و ڕۆژێ هەر دێ، ڕۆژێ هەر دێ ئەو دڵەی تۆ سەرکەوێ
ئای خودام ئای، ئەی گیان ئەی گیان، ئەی کەسم هۆی
من لە سایەی زولفی تۆ ڕۆژی ڕووناکم نیە
من لە سایەی زولفی تۆ ڕۆژی ڕووناکم نیە
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە، نیوەشەوێ
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە، نیوەشەوێ

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x