گۆرانی کوردی

کراس کودەری ئاوریشم – عەلی مەردان

کراس کودەری ئاوریشم
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان

 

کراس کودەری ئاوریشم، با بەس ئاخۆ بۆ هەڵکێشم
کراس کودەری ئاوریشم، با بەس ئاخۆ بۆ هەڵکێشم
کچێ بە خودا سوێنت دەدەم، ساتێ وەرە لات دانیشم
چاوجوان بە خودا سوێنت دەدەم، ساتێ وەرە لات دانیشم

وەرە وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕۆژێ دوو جار بۆ ئەتۆرێی کردووتە بە پیشە
ڕۆژێ سێ جار لێم ئەتۆرێ کردوویە بە پیشە

کراسەکەو چیتی مۆرە، تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
کراسەکەو چیتی مۆرە، تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
دڵ هەر دڵێکە دامە تۆ، توخوا نەشمیل دڵ مەگۆڕە
دڵ هەر دڵێکە دامە تۆ، توخوا چاوجوان دڵ مەگۆڕە

وەرە وەرە بەر پەنجەرە، گێلگێلەداری
خۆم ئەبم بە مێمانت چاو جوان، ناسک و نازداری
خۆم ئەبم بە مێوانی چاومەست، ناسک و نازداری

کراسەکەو کەتان چینە، موبارەکۆ بێ شیرینە
کراسەکەو کەتان چینە، موبارەکۆ بێ شیرینە
لە سەر چی لە من تۆراوی، ڕەحمۆ بێ بەسیە ئەم قینە
لە سەر چی لە من تۆراوی، ڕەحمۆ بێ بەسیە ئەم قینە
وەرە وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕٶژێ دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردووتە بە پیشە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە