وێژە

کورتەیەک لە شانۆنامەی هاملێت

هاملێت – Hamlet
نوسەر: ویلیام شێکسپیر – William Shakespeare
ساڵ: 1600 یان 1601

لە شەوێکی تاریکی زستاندا تارمایێک لە سەر پەرچینەکان قەڵای ئێلسینۆر لە دانیمارک پیاسە دەکات. لە بەردا جوتێک لە پاسەوانەکان پێ دەزانن و ئەوسا زانایەک بە ناوی هۆراشیۆ. تارماییەکە شێوەی پاشا هاملێت ئەدا کە دەمێکە مردوە و تەختی پاشایەتیەکەی گەیشتوتەسە کلۆدیۆسی برای کە ئێستا شاژن گێرترودی براژنی خواستوە. کاتێک هۆراشیۆ لەگەڵ ئەو دو پاسەوانە میرزادە هاملێت کوڕی گێرترود و پاشا هاملێت دێنن تارماییەکە ببینێ، تارماییەکە لە گەڵ هاملێت دا ئەدوێ و پێی ئەڵێ کە وی ڕۆحی باوکیەتی. ئەڵێ کە باوکی بە دەس کلۆدیۆسی مامی کوژراوە. داوا لە هاملێت ئەکات تۆڵەی باوکی لە بکوژەکەی بکاتەوە کە تەختی پاشایەتیەکەی داگیر کردوەو ژنەکەیشی خواستوە. تارماییەکە بۆ نزیکەو بەیان ئەچێتوو لە چاو ون دەبێ.

میرزادە هاملێت خۆی بە تەواوی تەرخانی تۆڵە کردنەوەی مەرگی باوکی ئەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی لە سروشتی خۆیدا کەسێکی تێفکرە، دوای دەخات و دەچێتە دۆخێکی دەروونی شێواو و تەنانەت شێوەیەک لە شێتی لێ دەر دەکەوێ. کلۆدیوس و گێرترود نیگەرانی شێوەی هەڵسوکەوتی نائاسایی هاملێتن و خەفەتی پێ دەخۆن، هەوڵ ئەدەن هۆکارەکەی ئەم دۆخە شێواوەی هاملێت بدۆزنەوە. ئەوان بە ڕۆزێنکرانز و گیڵدێنستێرن  هاوڕێکانی ئەسپێرن کە چاویان بە هاملێتەوە بێت. کاتێک پۆلۆنیەس ئەڵێ لەوانەیە ئەم شێتیەی هاملێت بە بۆنەی خۆشەویستی بۆ ئۆفیلیای کچی وی بێت، کلۆدیۆس قایل دەبێ کە گوێ دابخەن بۆ وتوێژەکانی هاملێت لەگەڵ ئەو کچەدا. هاملێت بە ڕونی وەک شێتێک دەر دەکەوێ بەڵام لەوە ناچێ عاشقی ئۆفیلیا بێت: هاملێت پێشنیاری پێ ئەدات بچێتە ماڵی ڕەبانەکانەوە، ئەڵێ لەخوایە هاوسەرگیریەکان بەتەواوی قەدەغە کرابان.

گروپێک شانۆگەری گەشتیار دێن بۆ ئێلسینۆر، هاملێتیش بۆ تاقی کردنەوەی تاوانباری مامی فکرێ بە مێشکی ئەگات. شانۆیەک ساز دەکات و شانۆگەرەکان شانۆیەک پیشان ئەدەن کە زۆر شێوەی ئەو ڕوداوانە ئەدات کە هاملێت لە چۆنیەتی کوژرانی باوکی بە دەس مامی لە خەیاڵیایەتی. ئیدی ئەگەر کلۆدیۆس تاوانبار بێت بێگومان دەری دەخاو ئەم پیلانە کاردانەوەی ئەبێت. وەختێ لە ناو شانۆکەدا کاتی کوشتنەکە  ئەگەیەت، کلۆدیۆس هەڵ ئەسێتوو ژوورەکە بە جێ دێڵێ. هاملێت و هۆراشیۆ رێک دەکەون کە ئەم ڕوداوە و ئەم تێکچونەی کلۆدیۆس تاوانبار بوونی ئەسەلمێنێ. هاملێت ئەچێ کە کلۆدیوس بکوژێ بەڵام ئەبینێ کە خەریکی نوێژە. لە بەر ئەوەی هاملێت بڕوای هەیە کە کوشتنی کلۆدیۆس لە کاتی نوێژدا ڕۆحی دەنێرێتە بەهەشت، بیر ئەکاتەوە کە کوشتنی لە ئەو کاتە تۆڵە سەندنێکی شیاو نیە و بڕیار ئەدا جارێک ەیکوژێت و تامڵ بگرێت. کلۆدیۆس لە شێتی هاملێت تۆقیوە و ترسی گیانی خۆی هەیە، فەرمان ئەدات هەتا زووە هاملێت بنێرن بۆ ئینگلتەڕا.

هاملێت توڕەس و دەچێ بۆ لای دایکی کە باسو خواسی کات. لە ژورەکەی دایکیدا پۆلۆنیەس لە پشت پەردەیەکەوە خۆی حەشار داوە، هاملێت دەنگێک لە پشت پەردەکەوە ئەبیستێ و گومان ئەکا کلۆدیۆس بێ کە خۆی لەوێ شاردبێتەوە، شمشێرەکەی ئەکاتە قوماشی پەردەکەوەو بەمجۆرە پۆلۆنیەس ئەکوژرێ. بە بۆنەی ئەم تاوانەی یەکڕا و هەر زوو لەگەڵ دو هاوڕێکەی ئەینێرن بۆ ئینگلتەڕا. پیلانی کلۆدیۆس بۆ هاملێت زۆرترە لە دورخستنەوەی لە وڵات، ئەو داوایەکی مۆرکراوی بۆ پاشای ئینگلتەڕا ناردوە و داخوازی کوژرانی هاملێتی کردوە.

ئۆفیلیا لەدوای مەرگی باوکی، ئەپەڕێتە سەری و لە گریان و شیوەن بە شوێن باوکیدا شێت ئەبێ. خۆی ئەخاتە چەم و ئەخنکێ. لێیرتیس کوڕی پۆلۆنیەس کە لە فەڕەنسا بووە بە توڕەیی ئەگەڕێتەوە بۆ دانیمارک. کلۆدیوس دڵنیای دەکات کە هاملێت بەرپرسە لە مەرگی باوک و خۆشکی. نامەیەک لە لایەن هاملێتەوە ئەگاتە دەسی پاشا، لە نامەکەدا هاتوە کە لە ڕێگای ئینگلتەڕا جەردەکان هێرشیان بردوەسە سەر کەشتیەکەیان و ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ دانیمارک. کلۆدیوس پیلانێک دا ئەڕێژێ کە ئارەزوی لێیرتیس بۆ تۆڵە کردنەوە لە هاملێت بەکاربێنێت بۆ لەناو بردنی هاملێت. لەدوایی دا لێیرتیس لە گەڵ هاملێت دا دەچێتە مەیدانی شەڕی بێتاوانی. کلۆدیۆس خەنجرەکەی لێیرتیس ژەحراوی دەکات، تاکو ئەگەر هاملێتی زامدار کرد، هاملێت بکوژرێت. کلۆدیۆس بۆ ئەوەی دڵنیا بێت، پەرداخێکیش ژەحراوی دەکات کە ئەگەر هاملێت بەشی ئەوەڵ یان دوهەمی کێبەرکێەکەی بردەوە پەرداخەکە بدات لێ بخواتەوە و بەمجۆرە بیکوژێت. کاتێک هاملێت ئەگەڕێتەوە بۆ ئێلسینۆر پرسەی ئۆفیلیایە. خەم و پەژارە دایدەگرێت و ئەچێ بۆ لای لێیرتیس و پێ ئەڵێ کە هەمیشە ئۆفیلیای خۆش ویستوە و عاشقی بوە. کاتێک ئەگەیەتەوە ناو قەڵا بە هۆراشیۆ ئەڵێ، بڕوای وایە کە هەر کەسێک ئەشێ بۆ مردن ئامدە بێت لە بەر ئەوەی هەر کات و ساتێک لەوانەیە مەرگ بگات. گەمژەیەک بەناوی ئۆسریج فەرمانەکانی کلۆدیۆس بۆ ڕێک خستنی شەڕی نێوان هاملێت و لێیرتیس جێ بە جێ دەکات.

شەڕە شمشێر دەست پێ دەکا. هاملێت بەشی یەکەم ئەباتەوە بەڵام پەرداخەکە لە دەستی پاشا ناگرێت و نایخواتەوە. لەولاو گێرترود لە پەرداخەکە دەخواتەوە و جێ بە جێ بە ژەحری پەرداخەکە دەمرێت. ئەمجار لێیرتیس هاملێت زامدار ئەکات، بەڵام هاملێت ڕاستەو خۆ بە ژەحرەکە نامرێت. لێیرتیسیش بە شمشێرەکەی خۆی زامدار ئەبێت، ئاشکرای ئەکات کە پاشا بەرپرسە لە مردنی شاژن و پاشان گیانی دەر ئەچێ. هاملێتیش بە شمشیرە ژەحراویەکە کلۆدیۆس زامدار ئەکات و بە زۆر شەرابە ژەحراویەکە ئەداتە دەرخواردی. کلۆدیۆس دەمرێت و هاملێتیش هەر دوای تۆڵە سەندنەوەکەی دەمرێ.
لەم کاتەدا، میرزادەیەکی نۆروێژ بەناوی فۆرتینبراس کە سوپایەکی بەرەو دانیمارک هاوردوە و بەرلەوەتر لە ناو شانۆکەدا هێرشی بردبوە سەر پۆلەندا لەگەڵ باڵیۆزەکانی ئینگلتەڕا دێنە ژورێ، باڵیۆیزەکان هەواڵی مردنی ڕۆزێنتکرانز و گیڵدێنستێرن ڕائەگەیەنن. فۆرتینبراس بە دیتنی ئەو دیمەنە ناخۆش و دڵتەزێنە سەری سوڕ ئەمێنێ کە چۆن تەواوی بنەماڵەی پاشایەتی لە سەر عەرز بە مردوویی ڕا کشاون. ئەیەوێ دەسەڵاتی پاشایەتی بگرێتە دەس. هۆراشیۆ دوایین داواکاری هاملێت جێ بە جێ دەکات، جیرۆکی دڵتەخزێنی هەملێت بۆ ئەو میرزادە ئەگێڕێتەوە. فۆرتینبراس فەرمان ئەدات بە شێوەیەک شایەنی سەربازێکی کوژراو بێت هاملێت ببەنە دەرەوە.

سەرچاوە: Spark Note

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە