گۆرانی کوردی

کووچەی سەییەکان-کەماڵ فەدەوی

کووچەی سەییەکان
هۆنراوە: فۆلکلۆر
گۆرانیبێژ: کەماڵ فەدەوی

ڕاسە خیابان کووچەی سەییەکان
یاخوا زوو بێنەو مەدرەسەییەکان
دووکان و بازاڕ تەختەبەنی کەم
سەوای دڵ لە لای کام ئەرمەنی کەم

پرسیم دووکاندار ئەمبەر و ئەوبەر
فەرێتان نەدی بچێ بۆ پیرعومەر؟
بە پیرمحەمەو پیری گشتمانە
شووشە عەترەکەو شەریکیمانە

هاجەرەخاتوون مزگەوت جامێعە
“گەرماش”یان وتگە و چاوەکان ڕابێعە
بە مارەساری ڕوو بە ئارەنان
یارا نەخۆشە خەیرەزنە ئاما

هەرکە گەرەکیە وەک خوەم بناڵێ
با ساتێ بێسێ لە بەرماڵ کاڵێ
قەتارچیانیەکان خوەتان و خواتان
کەماڵ غەریبە هاتووەتە لاتان

چەن جەفاکارە ئەم تازەدۆسە
ڕەحمێ خە دڵی شێخ عەبدوڵا کۆسە
لێوان پەڕەی گوڵ پرچان وەک ڕێحان
هۆشتان پێیەو بێ چل مەردەی شێخان

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە