گۆرانی کوردی

کۆڵان بە کۆڵان – عەلی مەردان

کۆڵان بە کۆڵان
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان

بە دووتا وێڵم سەڵت⋆ و سەوادە⋆
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوجوان پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
نەشمیل چاوکاڵ جوان پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
لەنجە و لارەکەت وەک پەریزادە
پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
لەنجە و لارەکەت وەک پەریزادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

ئەگریجە لە سەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
ئەگریجە لە سەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
خوێنم لە تۆڵەی تۆدا ئازادە
مەمکوژە بە ناز، پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
مەمکوژە بە ناز، پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوجوان پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
نەشمیل چاوکاڵ جوان پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x