گۆرانی کوردی

کۆڵان بە کۆڵان و چەند گۆرانی تر – میکایل

کۆڵان بە کۆڵان، دەردی دووری، خەنەبەندان، شەمام و خاڵخاڵ، خەجیلێ و خانم
گۆرانیبێژ: میکایل

کۆڵان بە کۆڵان

بە دووتا وێڵم سەڵت⋆ و سەوادە⋆
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
ئەگریجە لە سەر کوڵمەکەت لادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

ئەگریجە لە سەر کوڵمەکەت لادە، ئاخ
ئەگریجە لە سەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
بمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

دەردی دووری

دەردی دووری زۆر گرانە، ئاخ، دلبەرا هیجران بەسە، ئاخ
دڵ وەکوو… دڵ وەکوو پەروانە سووتا، دەردی بێ دەرمان بەسە، ئاخ

ئاخ ئاخ ئاخ ئاخ، ئۆف ئۆف ئۆف

ئەی یاران، گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە، هەی یار
گەر قسەی… گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە، هەی یار
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش دلبەری گریان بەسە، ئاخ

شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیوم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەخسیرە گەر تاوان، بەسە

گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باخی، گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باخی، بێ کەیف و بۆچ بێ دەماخی؟
چی بوو تۆرای هەمیسان، گوڵیلکە سوورەی نیسان⋆
چی بوو تۆرای هەمیسان، گوڵیلکە سوورەی نیسان
دە پێم بڵێ لە سەر چی مات و مەلوولی بۆچی؟
دە پێم بڵێ لە سەر چی مات و مەلوولی بۆچی؟
کێ وای لێ کردی کێ؟ پێم بڵێ دڵت دا بە کێ؟
کێ وای لێ کردی کێ؟ پێم بڵێ دڵت دا بە کێ؟
گوڵەباخ، گوڵەباخ، گوڵی باخی

نەکەی چیتر ناوم بێنی، بێی و بپرسی بڵێی چۆنی
نەکەی چیتر ناوم بێنی، بێی و بپرسی بڵێی چۆنی
با نەدەم لێت دەن بە دار، ژینۆ لێ بکەن بە ژار
با نەدەم لێت دەن بە دار، ژینۆ لێ بکەن بە ژار
بمهێنن لێم دەن بە دار، خواردنم بێ ژاری مار
بمهێنن لێم دەن بە دار، خواردنم بێ ژاری مار
غولامێکم بێپەروا لەقی ماشم⋆ دەن بەخوا
غولامێکم بێپەروا لەقی ماشم دەن بەخوا
گوڵەباخ، گوڵەباخ، گوڵی باخی

خەنەبەندان

ئای ئای ئای، ئەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان، خاڵەپەخشانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان، خاڵەپەخشانیەتی، هاا

ئای ئای ئای شەماڵ وەرە یار نووستووە، یار خەنەبەندانیەتی
شەماڵ وەرە یار نووستووە، یار خەنەبەندانیەتی
زولفی پەرێشان کردووە، هەوری لەملانیەتی
زولفی پەرێشان کردووە، هەوری لەملانیەتی
جا بە چاوان ئەمنی کوشتووە، یار خەنەبەندانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان، خاڵەپەخشانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان، خاڵەپەخشانیەتی، هاا

ئەرێ شەماڵ وەرە یار نووستووە، یار خەنەبەندانیەتی
شەماڵ وەرە یار نووستووە، یار خەنەبەندانیەتی
زولفی پەرێشان کردووە، یار خەنەبەندانیەتی
بە چاوان ئەمنی کوشتووە، هەوری لەملانیەتی
هەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵەپەخشانیەتی
وەی لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵەپەخشانیەتی، هاا

شەمام و خاڵخاڵ

ئای ئای ئاخ، ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە، هاا
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بەرتیلیان دەدا بە خوا دەپاڕانەوە
ئەرێ‌ شەمام و خاڵخاڵ، شەمام فێنکی ناردوومە لەو ماڵ، ساردە و فێنکی
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە، هەی
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بەرتیلیان دەدا بە خوا دەپاڕانە
ئەرێ‌ شەمام و خاڵخاڵ، شەمام فێنکی ناردوومە لەو ماڵ، ساردە و فێنکی

ئای ئای ئای ئای، ئەرێ دایکۆ خەجاڵەت، وەی ڕۆ خۆیشکۆ ڕووسیا
ئەرێ دایکۆ خەجاڵەت وەی ڕۆ خۆیشکۆ ڕووسیا
ئەرێ تۆیان لە من کرد ئازیز بۆ ماڵی دنیا
ئەرێ‌ شەمام و خاڵخاڵ، شەمام فێنکی ناردوومە لەو ماڵ، ساردە و فێنکی
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بەرتیلیان دەدا بە خوا دەپاڕانە
ئەرێ‌ شەمام و خاڵخاڵ، شەمام فێنکی ناردوومە لەو ماڵ، ساردە و فێنکی

خەجیڵێ و خانم

بازی دەورەی بڵوار یان گوڵی لالەزاری من
بازی دەورەی بڵوار یان گوڵی لالەزاری من
شێخ و مەلا کۆ بن ئەو چاوجوانەی دەدەن بە من
لە سەر باڵای شەڕیانە، لێک دەدەن دۆست و دوژمن، لێک دەدەن دۆست و دوژمن
هەی خەجیلێ و خانم<ڕوون نیە>

هەی خەجیلێ و خانم…
ئەوشۆ بە دزی دایکەکەو خۆ بخەرە میوانم
ئەوشۆ بە دزی دایکەکەو خۆ بخەرە میوانم
ئەو ڕەنگەت بۆ زەردە و هەی ماڵی وێرانم
ئەو ڕەنگەت بۆ زەردە و هەی ماڵی وێرانم

ئاخ، دەردت لە ماڵی دنیام، وەی بێ تۆ من شێت و شەیدام
دەردت لە ماڵی دنیام، وەی بێ تۆ من شێت و شەیدام
لە سەر باڵای بچکۆلەت، وەی کەوتوومە لە ناو جێ دام
لە سەر باڵای بچکۆلەت، کەوتوومە لە ناو جێ دام، کەوتوومە لە ناو جێ دام
هەی خەجیلێ و خانم…
هەی خەجیلێ و خانم…
ئەوشۆ بە دزی دایکەکەو خۆ بخەرە میوانم
ئەو ڕەنگەت بۆ زەردە و هەی ماڵی وێرانم
ئەو ڕەنگەت بۆ زەردە و هەی ماڵی وێرانم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە