×

کیژۆڵەی چاوڕەش – عەزیز شارۆخ

کیژۆڵەی چاوڕەش
گۆرانیبێژ: عەزیز شارۆخ

کیژۆڵەی چاوڕەش و جوان چەندە نەرم و نیانی
بە چاوی ڕەشتا دیارە کە خەڵکی کوردستانی
کیژۆڵەی چاوڕەش و جوان چەندە نەرم و نیانی
بە چاوی ڕەشتا دیارە کە خەڵکی کوردستانی
خەڵکی کام شار و گوندی، ماڵتان لە کوێیە؟
بۆنی باراناو و بۆنی نێرگزت پێیە
خەڵکی کام شار و گوندی، ماڵتان لە کوێیە؟
بۆنی باراناو و بۆنی نێرگزت پێیە

کۆرس: ئۆف بۆنی باراناو و بۆنی نێرگزت پێیە

بەگی شیرینی کوردی بە دەم نازدارێکەوە
پشت بە گەڵای پایزە بە سروە دەشنێتەوە
بەگی شیرینی کوردی بە دەم نازدارێکەوە
پشت بە گەڵای پایزە بە سروە دەشنێتەوە
چەند دڵڕفێنە، چەندە ئەفسووناوییە
کانگای عەشقێکی قووڵ و بێکۆتاییە
چەند دڵڕفێنە، چەندە ئەفسووناوییە
کانگای عەشقێکی قووڵ و بێکۆتاییە

کۆرس: ئۆف کانگای عەشقێکی قووڵ و بێکۆتاییە

چاو و پرچی ڕەنگ گەرمن تا بڵێی دڵڕفێنن
نیشانەی کوردی گیانە کوێستان و یا گەرمێنن
چاو و پرچی ڕەنگ گەرمن تا بڵێی دڵڕفێنن
نیشانەی کوردی گیانە کوێستان و یا گەرمێنن
ئەی شۆخی بۆنخۆش و گەش فێنکایی دڵی
وەک دڵۆپە ئاوەنگی سەر پەڕەی گوڵی
ئەی شۆخی بۆنخۆش و گەش فێنکایی دڵی
وەک دڵۆپە ئاوەنگی سەر پەڕەی گوڵی

کۆرس: ئۆف وەک دڵۆپە ئاوەنگی سەر پەڕەی گوڵی

بە کورد و بە کوردستان من دڵم دەکرێتەوە
سەهۆڵبەندانی غەمم سەرتاپا دەکرێمەوە
بە کورد و بە کوردستان من دڵم دەکرێتەوە
سەهۆڵبەندانی غەمم سەرتاپا دەکرێمەوە
ئەو دوو ناوە چەندە شیرینە خودایە
هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە
ئەو دوو ناوە چەندە شیرینە خوایە
هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە

کۆرس: ئۆف هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.