گۆرانی کوردی

کیژی لادێ – عەباس کەمەندی

کیژی لادێ
گۆرانیبێژ: عەباس کەمەندی

کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەر شانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمەو سینەپۆش و بازنەو خڕخاڵەکەت

سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانە ئەژیم
ژین چ ژینێ، چاوەکانم، گیرووەی ئاخرشەڕیم
سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانە ئەژیم
ژین چ ژینێ، چاوەکانم، گیرووەی ئاخرشەڕیم

جاربەجارێ دێتە بیرم ژینی ڕابردووم لە دێ
سێبەری دارووتەلانی خێزەڵانی دەوری ڕێ
خوڕخوڕی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خوار
بۆ خوەم و بۆ بەختی سەرگەردانم ئەگریم زاری زار

کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەر شانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمەو سینەپۆش و بازنەو خڕخاڵەکەت

دڵتەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دییە شەرمینەکەو
بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەو
دڵتەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دییە شەرمینەکەو
بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەو

کیژی لادێ سەختە دووریت، تاڵە ڕەنجی ڕۆزگار
ناحەزە دووری وڵاتوو ناخۆشە ژینم لە شار
کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو
هێندە تینووی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانیئاو

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە