هۆنراوە: حەمەی کاکە ڕەش
گۆرانیبێژ: میکایل
کە جێت هێشتم گەرووم وشک بوو، چاوەکانم پڕ گریان
سەفەری تۆ مەرگەساتە و حەسرەتە و لێک دابڕان
شەیدا و سەرگەرانت کردم، بەجێت هێشتم بۆچی بۆ؟

تەنیا و هەراسانت کردم، ئای لە خەمی کۆچی تۆ

من نازانم تۆ بێوەفای یاخود دیلی ڕۆژگاری
وا بە جارێ لە بیرت چوو عیشقی پڕ یادگاری
من نازانم تۆ بێوەفای یاخود دیلی ڕۆژگاری
وا بە جارێ لە بیرت چوو عیشقی پڕ یادگاری
چۆن دڵت هات بەجێم بێڵی بە تەنیایی لە خەما
بە گریان و بە ئازاری شەوانی پڕ ماتەما
کە جێت هێشتم گەرووم وشک بوو، چاوەکانم پڕ گریان
سەفەری تۆ مەرگەساتە و حەسرەتە و لێک دابڕان
شەیدا و سەرگەرانت کردم بەجێت هێشتم بۆچی بۆ؟

تەنیا و هەراسانت کردم ئای لە خەمی کۆچی تۆ