گۆرانی کوردی

گرتمت بەستمت – ناسر ڕەزازی

گرتمت بەستمت
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

بۆچ دەمکوژی بە چاوان، ناسکێ نازدارەی باوان

لە سەر چی لێم تۆراوی، بە بێ سووچ و بێ تاوان

کۆرس:
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم، کەم شەرتیت لە گەڵ کردم

ئیتر وازم لێ بێنە، دە بڕۆ بەسیەتی مردم

کۆرس:
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و دڵ پەشێوم، بڕوانە باری لێوم
غەمگین و دڵ پەشێوم، بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردم، وەی قوڕت بە سەر بپێوم

کۆرس:
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت

نەخۆش و دەردەدارم، دەردەکەم بێ ده‌وایە
نەخۆش و دەردەدارم، دەردەکەم بێ ده‌وایە
لە بەر گریان و زاری، وەی شەو و ڕۆژم خەو نایە

کۆرس:
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت

بۆچ دەمکوژی بە چاوان، ناسکێ نازدارەی باوان
بۆچ دەمکوژی بە چاوان، ناسکێ نازدارەی باوان
لە سەر چی لێم تۆراوی، بە بێ سووچ و بێ تاوان

کۆرس:
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت، لە ژێر خاک چەقاندمت

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x